لە پەیامێكدا ئەندازیارێکی ژیۆلۆژی حكومەتی هەرێمی ئاگادار كردەوە لە وشک بوونی زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە،

227
0
هاوبەشی :


ئەندازیارێکی ژیۆلۆژی لەپەیامێکدا سەبارەت بە وشک بوونی زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە، هۆشداری دا بە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم.

نەجمەدین سەرگەتی، ئەندازیاری ژیۆلۆژی دەڵێت: “فریاکەون، بەڵام تازە زۆر درەنگە، زێی بچوک بەتەواوی خنکا، دەمێکە داد و بێدادمانە و کەس گوێی نەگرت.”

ئەو ئەندازیارە لە پەیامەکەیدا رونی کردۆتەوە ئێران ئاوی ڕووباری گلاس کەڵوێ، کە سەرچاوەی سەرەکی زێی بچوکە، بە تونێلێکی ٣٥ کیلۆمەتری ، دەگوازێتەوە بۆ دەریاچەی ئورومیە.

سەرگەتی هۆشداری دەدات و دەڵێت، جگە لەوەی کە بەنداوی دوکان وشک دەکات، سەدان گوند و شارۆچکەی کوردی هەرێمی ئورمیە بێ ئاو دەبن.

نەجمەدین سەرگەتی ئاشکراشی کردووە، پرۆژەکەی ئێران بۆ ماوەی ١٢ ساڵە کاری تێدا دەکرێت و پێویستە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی خێرا بنێن، بۆ زرگارکردنی بەنداوی دوکان.

هاوبەشی :