بوڵدان: دەسەڵاتداری دوژمنی دادپەروەری و کوردان، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەین

249
0
هاوبەشی :

 

هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە پەروین بوڵدان بەشداری لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە رحا و دیلۆکدا دەکات. بوڵدان دوابەدوای بەشداری لە بانگەشەی  هەڵبژاردن لە ناوچەکانی سێوەرەگ و حیلوانی رحا، دەچێتە دیلۆک.بوڵدان لە سێوەرەگ لە کاتی کردنەوەی نوسینگەی هەڵبژاردندا قسەی کرد و ناڕەزایەتی توندی بەرامبەر ئاکەپە- مەهەپە دەربڕی.

بوڵدان وتی ئەو هەڵبژاردنەی ١٤ی نیسان بەڕێوەدەچێت چارەنووسی وڵاتەکە دەگۆڕێت و رایگەیاند، “هەڵبژاردنەکە هەم بۆ پەرلەمانە و هەم بۆ سەرۆکایەتی کۆمارە. بۆ گۆڕانکاری و وەرچەرخان بۆ سەرەتایەکی نوێ، بۆ ئایندەی ئەم وڵاتە، هەڵبژاردن دەکرێت. ژنان و گەنجان، ئەو مرۆڤانەی نکۆڵیان لێدەکرێت لە پێناو گۆرینی ئەم وڵاتەدا جارێکی دیکە دەنگ دەدەن. هەڵبژاردن لە نێوان دیموکراسی و فاشیزم، ئاشتی و شەڕ، دادپەروەری و نادادی ئەنجام دەدرێت. ٢١ ساڵە ئەم وڵاتە بەڕێوە دەبەن. ٢١ ساڵە لەم وڵاتەدا هەموو جۆرە نادادییەک ئەنجام دەدرێت. گرتووخانەکان پڕن لە سیاسەتمەدار، پڕن لە ئاشتیخواز و ئەکادیمییەکان. زیندانەکان پڕن لە هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان. ئێمە لە ١٤ی ئایاردا لێپێجینەوە لە هەموو ئەمانە دەکەین.

لەم وڵاتەدا لەپێناو دادپەروەری، ئازادی و دیموکراسیدا تێکۆشان لەئارادایە. رحاش بووە میوانداری ئەم تێکۆشانە مێژووییەی دادپەروەری کرد. هاواری دادپەروەری دایکە ئەمینە شەنیاشار نەک هەر لە رحا لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە. بۆ ئەوەی ئەم دەنگی دادپەروەریخوازییە باشتر ببیسترێت، ئێمە هەموومان لە گەڵ دایکمان ئەمینە شەنیاشار دەبین. خەڵکی رحا و سێوەرەگ خاوەنداری لە دایکە ئەمینە دەکەن، لە نێوان دایکە ئەمینە و وەزیری داد بژاردەی خۆیان هەیە.

من دەزانم کە ئەوان دوژمنی دادپەروەرین، دوژمنی یاسان، دوژمنی کوردانن. ئێمە دەزانین کە ئەوان دوژمنی ئاشتی و دیموکراسین. بە نکۆڵیکردن لە کوردان، بە قەدەغەکردنی زمان ٢١ ساڵە هەوڵ دەدەن بە هەمان مێشکەوە وڵاتەکە بەڕێوەببەن. ئەردۆغان جارێکیتر دوژمنایەتی خۆی بۆ کوردان، زمانی کوردی و مێژووی کورد دەربڕی. دەڵێت ‘ئێوە چەندە کورد بن، ئێمەش ئەوەندە تورکین’. ئێمە لێرەوە دەڵێین ، ‘بەڵێ ئێمە کوردین و شانازی بە کوردبوونمانەوە دەکەین. ئێمە کوردین، کرمانجین، ئێمە کوردین زازاین، ئێمە کوردین. ئێمە لە تورکیا کوردین، لە عێراق لە رۆژئاوا لە هەموو شوێنێکی جیهان کوردین و بە ناسنامەی خۆمانەوە سەربەرزین. ئێمە لە دەنگداندا پێت نیشان دەدەین کە وادەکەین ئێوە بیدۆڕێنن. لە ١٤ی ئایاردا ئەوە دەبینن”.

بوڵدان ئەوەشی خستەڕو کە لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا جگە لە پارتی چەپ دەنگ بە هەر لایەنێکی دیکە بدرێت سود بە ئاکەپە دەبەخشێت و وتی، “هەر دەنگێکی دیکە کە بە پرتەکانی دیکە بدرێت سود بە ئاکەپە دەبەخشێت. ئێمەش داوادەکەین بە تایبەتی بە بڕیارداری و بە ئیرادەوە دەنگتان بدەن بە پارتی چەپی سەوز. ئێمە داوادەکەین کە ئێوە لە رحا لانیکەم ٨ پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز بنێرنە پەرلەمان”.

هاوبەشی :