بریاردرا بە هێشتنەوەی رۆژنامەوانان لە زیندان: یەکەم دانیشتنی دادگا ١١ی تەمموز بەرێوە دەچێت

260
0
هاوبەشی :

دادگا بڕیاریدا ئەو ١٦ رۆژنامەوانەی لە حوزەیرانی ساڵی رابردوو لە ئامەد دەستگیرکرابوون لە زینداندا بهێڵدرێنەوە و یەکەم دانیشتنیش لە ١١ی تەمموز بەڕێوەدەچێت.

لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی ناوەندی ئامەد لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا ٢٢ کەس دەستگیرکرابوون کە ٢٠ کەسیان رۆژنامەوان بوون و لە کۆی ئەو رۆژنامەوانانەش ٢٠ کەسیان زیندانی کرابوون.

دوای ١٠ مان دەستبەسەری ئەو رۆژنامەوانانە داواکاری گشتیی کۆماری لە ئامەد لەبارەی ١٨ رۆژنامەوانەوە کە ١٥یان لە زینداندان بە بانگەشەی “ئەندامبوون لە رێکخراو” بانگەشەنامەی ئامادەکرد و لە نێوان ٧ ساڵ و شەش مانگ بۆ ١٥ ساڵ زیندان، داوای سزای بۆ کردن.

٤هەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەدیش بانگەشەنامەکەی پەسەند کرد و بریاریدا کە دانیشتنی یەکەمی دۆسیەکە لە ١١ی تەمموز بەرێوەبچێت.

چوارەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد دوای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بریاریدا کە رۆژنامەوانان عەبدولرەحمان ئۆنجو، عەزیز ئۆروچ، ئەلیف ئۆنگور، ئیبراهیم کۆیۆنجو، لەزگین ئاکدەنیز، مەزڵوم گولەر، محەمەد شاهین، محەمەد عەلی ئەرتاش، نەشە تۆپراک، عومەر چەلیک رەمەزان گەجیکەن، رەمزیە تەمەل، سەردار ئاڵتان، سوعات دۆغان و زەینەلعابدین بوڵوت بەردەوام بێت.

هاوبەشی :