شێروان شێروانی لەسەر کەیسێکی دیکە برایە بەردەم دادگا

278
0
هاوبەشی :

پارێزەری كەیسی زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند، گوایە شێروان شێروانی هەڕەشەی لە ئەفسەرێکی زێرەڤانی لە ناو چاکسازی گەورانی هەولێر کردوووە، ئەمڕۆ کەیسێکی دیکە بۆ ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی کرایەوە و براوەتە بەردەم دادگا.

بەشدار حەسەن، پارێزەری كەیسی زیندانیانی بادینان بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کەیسی (تزویر)یان بۆ کردەوە، ئەمڕۆ کەیسێکی نوێیان بۆ ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی کردوەتەوە و براوەتە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لە کەسنەزان.

بەوتەی پارێزەرەكەی، گوایە شێروان شێروانی هەڕەشەی لە ئەفسەرێکی زێرەڤانی لە ناو چاکسازی گەورانی هەولێر کردووە، بۆیە پەڕاوێکی تری لیکۆڵینەوەیان بۆ کردۆتەوە لە بنکەی پۆلیسی کەسنەزان بە پێی مادە ٢٢٩ لە یاسای سزاکانی عێراقی وە شێروان شێروانیان هێناوەتە بەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لە کەسنەزان.

هەروەها وتیشی: بەهۆی ئەوەی نە خودی شێروان و نە تیمی پارێزەران ئاگادار نەبووین کە ئەمڕۆ دەهێرێتە دادگا، شێروان ووتەی نەداوە و بەڕێز دادوەریش دوایخستوە و بڕیاری داوە کە بە حزوری پارێزەرەکانی ووتەی لێوەربگیریت .

هاوبەشی :