دەوڵەتی داگیركەری تورك چەند گوندێكی سنوری پێنجوێنی بۆردمان كرد
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە گوندەكانی (ساڵیاوا و وریاوا كانی میرانی بابەعەلی) لە شارەدێی گەرمکی سەر بەشارۆچکەی پێنجوێن بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانکران ئەنجامی ئەو بۆردومانە سێ کەس شەهید بوون کەسێکی تریش بریندارکرا.