کەنەکە، بەبۆنەی ٣٥مین ساڵیادی ئەنفالەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

269
0
هاوبەشی :

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کەنەکە: دوای 35 ساڵ لەتاوانی ئەنفال حکومەتی عیراق و ھەرێم نەیانتوانیووە داخوازی کەسوکاری قوربانیانی بەدیبهێنن، ئەنفالکراوان توڕەن لە بێباکی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمى کوردستان.
کەنەکە، بەبۆنەی ٣٥مین ساڵیادی ئەنفالەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ھێشتا گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئەنفال ھەڵنەدراونەتەوە و کەسوکاریان چاوەڕوانی ئێسک و پروسکی ئازیزەکانیانن بھێنرێنەوە، بەڵام نەتوانراوە تاوانی ئەنفال دیکۆمێنت بکرێت و بخرێتە بەرنامەی پەروەردە و فێرکردنەوە.

هاوبەشی :