لە ئامەد ١ی ئایار لە گۆڕەپانی دەروازەی چیا پیرۆز دەکرێت
نەخشەرێگای بەرێوەبردنی مەراسیمی ١ی ئایار لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ژوری ئەندازیان ئاشکرا کرا.
هاووتەبێژی پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی ئامەد نوژیان یەڵدرم لە کۆنفڕانسەکەدا قسەی کرد و وتی، “١ی ئایار کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی دەروازەی چیا پیرۆز دەکرێت”.
یەڵدرم داوای لە گەل کرد کە لە دژی هەژاری، داگیرکەری، شەڕ، کۆمەڵکوژی ژنان و لەناوبردنی ژینگە رووبکەنە گۆڕەپانی بەڕێوەبردنی مەراسیمی یەکی ئایار.