تەڤگەری ئازادیی تەنها لایەنە بەشداریی مەراسیمی ۳٥ ساڵەی تاوانی ئەنفالی کرد

339
0
هاوبەشی :

لەگەڵ ساتەکانی دەستپێکردنی یادی ۳٥ساڵەی تاوانی ئەنفال، شاندێکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بەسەرۆکایەتی تارا حسین هاوسەرۆکی تەڤگەر و ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیان، گەیشتنە دەروازەی مەزاری ئەنفالکراوەکان و لەگەڵ کەس و کاری ئەنفالکراوەکان یادی ئەنفالیان کردەوە.

ئەمڕۆ، بەشێک لەکەس وکاری ئەنفالکراوەکان، بەدەربڕینی نارەزایەتی دژی حکومەت و حیزبەکان، یادی ئەنفالیان لەسەر مەزاری ئەنفالکراوەکانی گوندی دێبنەی سەر بەشارەدێی ڕزگاری لەسنوری شارۆچکەی کەلار کردەوە، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانیش پشتیوانی ئامادەبووانی گردبونەوەکە بوو.

بەیانی ئەمڕۆ، شاندێکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان و ئەنجومەنی گەرمیان و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لەباشوور، بۆبەشداریکردن لەمەراسیمی یادکردنەوەی ۳٥ ساڵەی تاوانی ئەنفال،گەیشتنە مەزاری ئەنفالکراوەکان، لەگەڵ گەیشتنیان،نوێنەر و کەس و کاری ئەنفالکراوەکان، داوایان لەشاندەکەی تەڤگەری ئازادی کرد، پشتیوانیان بن و لەگەڵ ئەوان بن لەشوێنی ناڕەزایەتیە و شاندەکەی تەڤگەریش داوای کەس وکاری ئەنفالکراوەکانی قبوڵ کرد و لەگەڵیان بوون.

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادی و بەشدار لەیادکردنەوەی تاوانی ئەنفال، بۆ ڕۆژنیوز، وتی: وەک نوێنەرایەتی تەڤگەری ئازادی هاتوینەتە سەر مەزاری ئەنفالکراوەکان بۆ پشتیوانیکردن لە کەس وکاری ئەنفالکراوەکان، ئیمە بەدەر نین لەم کۆمەڵگا و ئێش و ئازارە،خاوەنین ئەنفالین، خاوەن ئەو شەهیدانەین کە لەسەر خوێنی ئەوان قەوارەیەک بەناوی هەرێمی کوردستان دروستکرا، بەڵام بەداخەوە کۆمەڵێک چەتە، مافیا، بێدەسەڵات ،بێ ئەزموون بەڕێوەی دەبەن و لەسەر دەسەڵاتن و مافی کەس وکاری شەهیدی ئەنفال و کیمیاباران هەمووی پێشێلکراوە.

وتیشی: هەمیشە پشتیوانی کەس وکاری ئەنفالکراوین، چونکە خوێن و برینمان یەکە، ئێمە داوا لەکەس وکاری ئەنفال دەکەین،یەک دەنگ و یەک هەڵویست بن بۆ ئەوەی ئەو مافانەی خۆیان ئەیانەوێ بەیەکگرتووی بەدەستی بهێنن، داوای ئەوان، داوایەکی ڕەوایە،کە داوای هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفاڵکراوەکانیان دەکەن، هەروەها داوای بەدادگا گەیاندنی سەرۆک جاش و موستەشارەکان دەکەن کە ئێستا لەناو حیزبەکان باڵا دەستن.

هاوبەشی :