پەدەکە ڕێگری کرد لە یادکردنەوەی تاوانی ئەنفال لە هەولێر

227
0
هاوبەشی :

ئەمرۆلە شاری هەولێر کۆمەڵیک چالاکەوان لەگەڵ كەس و كاری ئەنفالكراوەكان بریار بوو لە بەردەم مۆنۆمێنتی كەسنەزان یادی ئەنفال بكەنەوە، بەڵام  هێزێكی زۆری ئەمنی لەناوچەکە ئامادە دەبێت و ڕێگری دەکات 

هیوا عومەر یەکێک لە چالاکەوانەکان لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک لەگەڵ دانانی وێنەکان نوسیوویەتی  : 

” ئەمرۆ 13/4/2023 لە شاری هەولێر لەگەڵ هەڵسوراوانی دژ بە جینۆساید و كەس و كاری ئەنفالكراوەكان بەهۆی ئەوەی چەندین ساڵە لە ناو شار رێگریمان لێدەكرێت، بریارماندا لە بەردەم مۆنۆمێنتی كەسنەزان لە دەرەوەی شار، یادی ئەنفال بكەینەوە.

 كاتێك نزیك بوینەوە هێزێكی زۆری ئەمنی تەواوی ئەو ناوچەیەشیان تەنی بوو،چەندین ئوتومبێلی تایبەت بە زیندانیكردن ئامادەكرابوو، گوتیان بریار لەسەروی خۆمانەوە هاتووە بۆتان نییە یادەكە لێرە بكەنەوە، هەرجارەی بە بیانویەك پەلاماری یەكێكیان دەدا، هەرزوو تەواوی رۆژنامەنوسەكانیان دوورخستەوە، دوای پەلاماردانی هاورێ‌ فازل و هەژار ئەنوەر یەكێك لە ئەفسەركان چرپاندییە بەر گوێم، گوتی: ئەمجارەش دەتفڕفێنین هەر ئێستا ئێرە جێبهێڵە ؟”

هاوبەشی :