هەپەگە: هاورێمان خەباتکار و وڵاتپارێز لوقمان گۆرگون شەهیدبوون

216
0
هاوبەشی :

راگەیەندراوەکەی هەپەگە بەم جۆرەیە:

“رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە سەرباری بڕیاری بزوتنەوەکەمان بۆ راگرتنی چالاکی بە شێوەیەکی بێ پسانەوە هێرش دەکاتە سەر هێزەکانمان. لە ٨ی نیساندا لە دەشتاییەکانی گوندی جناتای هەرێمی عومەریەی مێردین سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر هاوڕێمان خەباتکار باگۆک کە لە ئەرکی خۆیدا بوو لەگەڵ خزمێکی بەناوی لوقمان گۆرگون کە وڵاتپاڕێزێکی هێژابوو و لە ئەنجامدا بە شێوەی بێدادگایی ئەوانی تیرۆرکرد و تاوانی شەڕی ئەنجامدا. لوقمان گۆرگون کە وڵاتپارێزێکی شکۆمەندی دڵسۆزی گەل و وڵاتەکەی بوو، شەهیدی تێکۆشانی ئازادیمانە. هاورێمان خەباتکاریش وەک هەموو هێزەکانی گەریلامان لە دۆخی بێچالاکیدا بوو، لەو کاتەشدا لە ئەنجامی هێرشی دوژمندا شەهیدبوو. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بە نرخی هاوڕێمان خەباتکار و بنەماڵەی وڵاتپارێزی شکۆمەندمان لوقمان گۆرگون، خەڵکی مێردینی وڵاتپارێز و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین. بەڵێن دەدەین کە بە خاوەنداری لە یادی شەهیدان تێکۆشانمان تا سەرکەوتن پەرەپێبدەین.

 

زانیاری لە سەر هاوڕێمان خەباتکار باگۆک کە شەهید بووە بەم جۆرەیە:

هاووڕێمان خەباتکار لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی خەڵکی نسێبین لەدایکبوو، لە گوندی جناتای داوێنی جیای باگۆک گەورەبوو، بەهۆی ژیان لەوناوچەیە و هەروەها ئەوەی کە بنەماڵەکەی وڵاتپارێزبوون هەر زوو بزوتنەوەی ئازادی بە پێشەنگایەتی پەکەکەی ناسی. لە ساڵی ٢٠١٣ بەهۆی چالاکییەکانی زیندانی کرا، بەڵام هەرگیز سازشی لەسەر هەڵوێستەکانی نەکرد و دوای ئازادبوونی لە ساڵی ٢٠١٥ لە مێردینەوە بەشداری ریزەکانی گەریلای کرد و دوای ساڵێک مانەوە لەو هەرێمە رووی کردە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و بەشداری پەروەردەبوو.

دوای پەروەردەی سەربازی کە بە سەرکەوتوویی تەواوی کرد بە مەبەستی پاراستنی ئێزدییەکان لە بەرامبەر چەتەکانی داعش رووی کردەشەنگال. ساڵی ٢٠١٨ جارێکیتر رووی کردەوە مێردین و وەک جەنگاوەرێکی گەنجی گیانبازی ئاپۆیی بەشداری لە چەندین چالاکی لە دژی دوژمندا کرد و تا کاتی شەهیدبوونی لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ هەرگیز سازشی لە سەر هەڵوێستی جەنگاوەری ئاپۆیی خۆی نەکرد، بەم جۆرە تێکۆشا و هێندەی تێکۆشانەکەشی بە شەهیدبوونیشی بووە پێشەنگ بۆ هاوڕێکانی.

هێرشی داگیرکەری بەردەوامن

لە هەرێمی زاپ؛

١١و ١٢ی نیسان کاتژمێر ١٠:٣٠، ١٢:٠٠ و ١٣:٠٠سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە سیدا. هێزەکانمان بۆ پارێزگاری لەخۆیان ناچار بوون بەرپەرچیان بدەنەوە و لەئەنجامدا ٤ جار شەڕ هاتە ئاراوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

١١ و ١٢ی نیسان لە گۆڕەپانەکانی چەمچۆ و سیدا، بە چەکی قورس، کاتیوشا و تانک ٣٧ جار بۆردومانی سەنگەرەکانی بەرخودانمان کرا”.

هاوبەشی :