ڕەگەزپەرستانی تورک هێرشیان کردە سەر ناوەندەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز

274
0
هاوبەشی :

 

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنقەرە و ئیزمیر هێرشکراوەتە سەر ناوەندەکانی هەڵبژاردنی پارتی پێشەڕۆژی سەوز و چەپ (پارتی چەپی سەوز).

لە ناوچەی ماماک لە ئەنقەرە هێرشێکیان بۆ سەر ناوەندی بانگەشەی هەڵبژاردنی حوسێن گازی ئەنجامدرا.

ئەرکدارانی ناوەندەکە ڕایانگەیاند، ئاڵاکانی پارتی چەپی سەوز دڕێنران و لە بەرامبەر ناوەندەکەدا ئاڵای تورکیا هەڵواسراوە.

هەروەها لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر لەلایەن دوو هێرشبەرەوە هێرشکرایە سەر ناوەندی بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەو هێرشە کە لە تۆڕی میدیای دیجیتاڵیش بڵاوکرایەوە.

لەبەر ئەوەی تەمەنی هێرشبەرەکان کەم بووە، بەڕێوەبەرانی حیزبەکە سکاڵایان لە دژیان تۆمار نەکردووە.

هاوبەشی :