شاندێكی ئێران بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانەكەیان گەیشتنە سعودیە

264
0
هاوبەشی :

 

میدیا ئێرانییەكان لە زاری ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویانكردوەتەوە، دوای ڕێككەوتنەكەی مانگی ڕابردووى نێوان ئێران و سعودیە بە نێوەندگیری چین، ئەمڕۆ شاندێكی ئێران سەردانی ڕیازی پایتەختی سعودیەى كرد، بە مەبەستی كردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە سعودیە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیارە تیمێكی دیكە بچنە شاری جەددە بۆ كردنەوەی كۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتی ئێران لە سعودیە.

بەرپرسێكی سعودی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، لەدوای سەردانی بەرپرسانی دەزگای حەجی ئێران بۆ شانشینی سعودیە لە مانگی كانوونی دووەمی ٢٠١٩، ئەمە یەكەم سەردانی فەرمی بەرپرسانی ئێرانە بۆ وڵاتەكەیان.

سەردانەكەی ئێران دوای سەردانی شاندێكی هاوشێوەی سعودیەی بۆ تاران دێت، كە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بە مەبەستی تاوتوێكردنی میكانیزمەكانی كردنەوەی نوێنەرایەتییەكانی شانشینی سعودیە لە ئێران، ئەمەش دوای ئەوە دێت وەزیرانى دەرەوەى هەردوو وڵات ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە پەكین کۆبونەوە.

هاوبەشی :