دەبێت بەمشێوەیە لێکیبدەینەوە و بیزانین، لە شاری سلێمانی ڕۆژهەڵدێت و دڵی کوردان ڕۆژهەڵاتە و ئەوە سەد ساڵە بۆ ئازادیی خۆیان بەرێکەوتوون.
دەوڵەتی تورک، کە چاوسوور دەکاتەوە و دژایەتیی کوردەکان تاوەکو کورد دەست لە خەبات و رێگاکەی خۆیان هەڵبگرن. پلانی دژبەرانە دروست دەکەن و دەیانەوێت کوردەکان دابەش و پارچە بکەن. ئەو حیزب و بزوتنەوانە، کە سەریان بۆ فاشیزم و دیکتاتۆری ئەردۆغان نەچەماند، پەیوەستن بە نەتەوەکەیانەوە و سروودی ‘ئەی ڕەقیب’ لە قامیشلۆ، ئامەد و سلێمانی دەڵێنەوە.
ئێستا کوردە خۆشەویستەکان، کوردە شۆڕشگێڕەکان، ئازادیخوازان و ئەوانەی هەبوون و نەتەوەی خۆیان دەناسن، بە ئاسانی خیانەتی مێژوویی لەبیر ناکەن. کۆمەڵکوژی، هێرشەکان و ڕابردووی ئەم جوگرافیایە باش دەزانن، کە کوردەکان لەسەر ئەم خاکە و بۆ هەبوون و ئازادیی خۆیان مێژوویان تۆمار کردووە.
دەوڵەتی تورک بەدوای چەندین کاری تێکدەرانەوەیە و هەوڵ چەوساندنەوە و سەرکوتکردنی کوردەکان دەدات. ئەردۆغان شێت بووە و ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە نەباتەوە، ئەوا مێشکی خۆی دەخوات و ئەگەری بەهێز ئەوەیە دادگایی بکرێت.
پێش هەموو شتێک، دەوڵەتی تورک و داگیرکاریی لە خاکی عێراق بۆ زۆرێک لە بەرپرسانی عێراق ڕوونبووەتەوە. کاردانەوە بەرامبەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەکە هەبوو و چارەنووسی کوردەکانیش بەرخۆدانە. داگیرکەریی سەد ساڵە و چەوساندنەوە و سەرکوتی کوردستان هێشتا کۆتایی پێنەهاتووە.
لەم هێرشەی سەر فڕۆکەخانەکەدا پەیوەندییه سیاسییەکانی کوردیش ئاشکرا بوون. نەک هەر پەیوەندییەکانی کورد، بەڵکو پەیوەندییەکانی هێزە نێونەتەوەییەکان و ئەو هێزانە، کە شەڕ لە دژی تیرۆریزمی داعش دەکەن، ڕوون بوویەوە. گرژییەکی زۆر گەورە هەیە. گرژییەکی نائاسایی لە نێوان هێزە ناوچەییەکاندا هەیە. ئەم هێرشە دەرئەنجامی سیاسەتی ئەردۆغانە بەرامبەر بە کوردەکان. کوردەکان دەستبەرداری مێژوو و دۆزی ڕەوای خۆیان نابن. لە بەرامبەر پیلانگێڕی، نکۆڵیکردن، لەناوبردن و سیاسەتی سڕینەوە هەنگاوی بۆ دواوە نەناوە.
پەیامی ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورک چییە؟ کێ چی لە ناوچەکە دەیەوێت؟ هێزەکانی حکومەتی عێراق بۆیان ڕوونبووەتەوە، کە ئەردۆغان چۆن دەیەوێت بە داگیرکردنی خاکی سوریا و عێراق خۆی زاڵ و باڵادەست بکات. پلانانی لەو جۆرە بەڕێوەدەبات، کە دەستکەوتەکانی کورد لە ناو بچن. پارتی (پەدەکە) هیچ لێدوانێکی لەسەر هێرشەکەی سەر سلێمانی نەداوە و هێرشی سەر فڕۆکەخانەکەی ئیدانە نەکرد. بە کورتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کارەکتەر و تایبەتمەندیی بەرژەوەندییەکان و هاوسەنگییەکان، پیلانگێڕییەکان و هاوپەیمانێتییەکان مێژووییە. ئەردۆغان دەیەوێت پەیامێک بنێرێت، کە ئەویش ئەوەیە، کوردەکان ناتوانن هاوپەیمانێتی لەنێوان خۆیاندا دروست بکەن، یان ناتوانن پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەدا دروست بکەن.
لەم ڕۆژە مێژووییانەدا سیاسەتی لایەنە سیاسییەکان و هەڵوێستی کوردەکان لەم چەند مانگەی دوایدا چۆن بێت و هەڵبژاردنەکانی تورکیا چی بە دوای خۆیدا دەهێنێت، لە هەمووان زیاتر پەیوەندیی بە کوردەوە هەیە. پارتی (پەدەکە) پشتیوانی لە گفتوگۆکانی نێوان یەنەکە – قەسەدە ناکات، واتە پارتی (پەدەکە) لەسەر هێڵی ئەردۆغان سیاسەتی خۆی بەڕێوەدەبات. بۆ نزیکبوونەوە لەنێوان کوردداندا نایەتە پێشەوە و کاریش بۆ نزیکبوونەوە ناکات، لە هێرشەکانی ئەردۆغان بێدەنگە و نایەوێت هێزی یەنەکەش هاوپەیمانی لە ناوچەکەدا دروست بکات، واتە میراتی مام جەلال تاڵەبانی نابینێت و دانی پیادا نانێت.
ئەگەر ئەردۆغان شکست بهێنێت، گۆڕانکارییەکی زۆر لە ناوچەکەدا بۆ کوردان ڕوو دەدات، بۆ کوردانیش لاپەڕەیەک دەکرێتەوە، کە ڕێککەوتننامەی لۆزانی دژ بە کوردەکان تێکدەشکێت و هەڵدەوەشێتەوە. ئەو کاتەش پرۆسەی پیلانگێڕی هیچ مانایەکی نامێنێت و کوردەکان لە کات و پرۆسەی سەرکەوتنی خۆیاندان. کاتێک بافڵ تاڵەبانی ڕووی لە ڕۆژئاوا کرد ئاشکرا بوو، کە دەوڵەتی تورک نایەوێت پەیوەندی و هاوکاری لە نێوان کورداندا دروست ببێت، چونکا ئەو هاوکاریەی نێوان کوردان بە بەربەست لەبەردەم داگیرکارییەکەیدا دەبینێت. ئەردۆغان هەوڵدەدات لە ڕێگەی ڕوسیاوە ئیدارەی دیمەشق قایل بکات و هەم سووریشە لەسەر پلانەکانی خۆی بەرامبەر بە گەلانی سوریا.
حکومەتەکەی ئەردۆغان، کە ئیسلام و باوەڕی کردووەتە بە کەرەستە و بەکاریدەهێنێت، ئێستا لە لێواری داڕوخان و شکستدایە. ئەوان کردەوەکانیان لە دژی کورد و گەلانی سووریا زیاد کردووە و دەسەڵاتی خۆیان لەسەر خوێنی گەلانی ناوچەکە درێژ کردووەتەوە. ئەگەر کوردەکان و هێزە دیموکراتییەکان تا ئێستا بەرخودانیان نەکردبایە و شەڕی خۆیان لە دژی ئەردۆغان نەکردبایە، ئەوە لەو نێوانەدا کورد و پرۆژەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی نەدەبوو.
پێویستە لەم ڕۆژانەدا کوردەکان بە پارتی (پەدەکە) بڵێن، ‘ئێمە بۆ دەستکەوتەکانی هەموو کوردین و ناچارین ئەم سەدەیە ببەینەوە و ئێوەش جارێکی دیکە هێڵی خۆتان دیاری بکەنەوە’. بە کورتی، دەرکەوتنی کوردەکان و خەبات و تێکۆشانی کوردەکان و نەخشەی کوردەکان بەرەو ئەنجام دەڕوات. ئەگەر هەموو کورد خەباتێکی باش لە دژی سیستەمی ئیمراڵی بەڕێوەببەن، ئەوا هێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەموو ئەو هێرشانەی لە دژی کورد ئەنجام دەدرێن، ئەنجامیان نابێت. کوردەکانیش لەسەر هێڵی قامیشلۆ و سلێمانی و ئامەد هەر خاوەنی دۆز و دەستکەوتی سەدەی خۆیان و مێژووی خۆیان دەبن و پێویستە هەولێریش بڕیارێک بدات.
لەو کاتەدا هێزی کۆن و دەستکەوتە مێژووییەکانی هەموو کوردان، دەبێتە لە دایکبوونی نوێ و ڕێنیسانسی نوێی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.