هەپەگە: هاوڕێیانمان ڕاپەڕین و ڕیڤان و بۆتان شەهید بوون
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنییەکانی هەپەگە ڕایگەیاند، “لە ٢٨ و ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ دا سوپای داگیرکەری تورک ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بە هێزەکانمان لە ناوچەی ئالانتوس لە جیلۆ دەستپێکرد. کاتێک هێزەکانمان بەپێی بڕیاری بزووتنەوەکەمان لە دۆخی بەرگریدا بوون، سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی هێزەکانمان ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەنجامدا. لەو ئۆپەراسیۆنەدا هاوڕێکانمان ڕاپەڕین، ڕیڤان و بۆتان تا دوایین هەناسەیان بە شێوەی فیدایانە شەڕیان کرد و شەهید بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “لەو پێکدادانەدا کەسێک لەلایەن دوژمنەوە دەستگیرکراوە. هاوڕێکانمان ڕاپەڕین و ڕیڤان و بۆتان بە هەموو هێزی خۆیانەوە نوێنەرایەتیی شۆڕشگێڕی و جەنگاوەری ئاپۆیی فیدایی کرد و میراتی خەباتی نەمری ئێمەیان پاراست. ئەم هاوڕێ ئازا و قارەمانانەمان، لەم کاتە مێژووییەدا گەلەکەمان لە هەموو کاتێک زیاتر لە ئازادی نزیکتر کردەوە و تێکۆشانی ئێمە لە لوتکەدایە، پێویستیی جەنگاوەری ئاپۆیی بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بە جێهێنا، جارێکی دیکە هێڵی تێکۆشانی ڕاست و دروستیان پێ نیشانداین.
ئێمە سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەیەن، بەتایبەتی لە بنەماڵە هێژا و بەنرخەکانی هەڤاڵانمان ڕاپەڕین و ڕیڤان و بۆتان و بەڵێن دەدەین، لەسەر هێڵی بەرخودان و خەباتی شەهیدە قارەمانەکانمان بەرخۆدان بە سەرکەوتن بگەیەنین”.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: ڕاپەڕین بۆتان
ناو و پاشناو: دیجلە عومەر
شوێنی لەدایکبوون: دێرک
ناوی دایک و باوک: شوهرەت – حوسێن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ۲۹ی ئازاری ۲۰۲۳ / جیلۆ
نازناو: ڕێڤان سوروج
ناو و پاشناو: پەیام دەمیر
شوێنی لەدایکبوون: ڕحا
ناوی دایک و باوک: فەریدە – محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ۲۹ی ئازاری ۲۰۲۳ / جیلۆ
نازناو: بۆتان هێرش
ناو و پاشناو: محەمەد تەکین
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: ئەدیبە – محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ۲۹ی ئازاری ۲۰۲۳ / جیلۆ