لە بەریتانیا یادی دامەزراندنی پەژاک و رۆژبونی ڕێبەر ئاپۆ بەرز ڕاگیرا

269
0
هاوبەشی :

 

دەستپێکی یادەکە بە خولەکێکێک ڕێزگرتن و دواتر لە رێگەی سینەڤیزیۆن ژیان و تێکۆشانی ڕێبەرئاپۆ بۆ ئامادەبوان نمایشکرا.

ویژدان دێرک نوێنەری پەیەدە لەوڵاتی بەریتانیا وتەیەکی پێشکەشکرد و وێڕای بەخێرهاتنی میوانان باسی لە ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی پەژاک کرد، کە چ کاریگەری و رۆلێکی ئەرێنی هەیە لە گۆڕەپانی سیاسی لە رۆژ هەلاتی کوردستان و ئێران دا. ویژدان  دێرک لەدرێژەی قسەکانی دا وتی، ئەوەی قازی محەمەد و سمکۆی شکاک خەونیان بوو، پەژاک ئەمڕۆ ئەوەی ئەنجام داوە و سنورە دەستکردەکانی تێک شکاندووە.

دواتر سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پەژاک وتەیەکی پێشەکەشکرد و بە ناوی هەڤالانی گشتیی پەژاک وێڕای بەخێرهاتنی میوانانی ئامادەبوو، پیرۆزبای یادی دامەزراندنی پەژاکی لە بنەماڵەی شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ کرد.

هاوسەرۆکی پەژاک ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا باشترین قۆناغە بۆ چارەسەریی پرسی کورد لە رۆژ هەڵاتی کۆردستان بە یەکگرتوویی حزبە سیاسیەکان و دانیشتنیان تاوەکو یەکێتیەکی نەتەوەی درووست دەبێت، ئێمە لە رابردوو پرۆژەی چارەسەریمان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان خستۆتەبەردەم سەرجەم پارت و لایەنەکانی کورد لە رۆژ هەڵاتی کوردستان و ئێران، هەروەها بە یەکێتیی نەتەوەیی و هەوڵ و تێکۆشانی فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ، ئەمڕۆ بە لۆزان و وڵاتانی سەردەست دەڵێت، نا بۆ دوبارەبونەوەی سەد ساڵەی لۆزان و لێرەدا بوەستن، گەلێک خاونی پارادیگما و هێز وباوەری خۆیەتی و پێش بە هەر کارێکی نامرۆڤانە دەگرێت، کە پەیوەست بێ بەدۆزی کوردەوە.

لەبەردەوامیی سیمینارەکەدا، لە لایەن ئامادەبوانەوە سەرنج و بۆچون و پێشنیار گەیەنرانە هاوسەرۆکی پەژاک.

 لە کۆتایشدا ژنانی ئامادەبوو بە دروشمی ژن ژیان ئازادی لە بەردەم وێنەی زەینەب جەلالیان ژنە چالاکوانی سیاسی کورد، کە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران زیندانی کراوە، ژنان بەیەک دەنگ داوای ئازادیان بۆ زەینەب زەلالیان کرد، هەروەها دروشمی ئازادی بۆ رێبەرئاپۆ و شەهید نامرن وترایەوە و یادەکە لە ئێوارەدا کۆتایی پێهات.

هاوبەشی :