نەورۆزی ١٩٧٣ چی ڕویدا لەتورکیا ؟ (بەشی یەکەم و دووهەم)

120
0
هاوبەشی :

ئەوکاتەی لەچیای ئاگری قەبرێک دروست کرا لەلایەن ئەتاتورکیەکان لەدوای کۆمەڵکوژی دێرسیم لەساڵی١٩٣٧-١٩٣٩. بەخەتێکی گەورە لێی نوسرا لاشەی کوردستانی خەیاڵی لێرەدایە .

لەنەورۆزی ١٩٧٣ بەڕێز ئۆجالان و چەند ھاوڕێیەکی یەکەم کۆبوونەوەیان کرد. وتیان کوردستان داگیرکراوە .دواجار شۆڕشی پارتی کرێکارانی کوردستانی لێ کەوتەوە ئەو قەبرە ھەڵتەکا . ئاپۆچیەکان ھاتنە گۆڕەپانی سیاسەت .وتیان گەلێک ھەیە ناوی کوردەو ڕەگی لەناو مێژوودایە خاکێک ھەیەو ناوی کوردستانە . خاوەن ناسنامەو کەلتووری خۆیەتی . پێویستە مافەکانی خۆی بەدەست بھێنێت . ئەم کۆبونەوەیە بەپرۆسەیەکی گرنگی ڕەخنەو ڕەخنە لەخۆگرتن و پرۆسەی خۆناسیندا تێ دەپەڕێت . بەشیکردنەوەی مێژووی کورد دەستیان پێکرد. بەتایبەتی پرسی کەسایەتی مرۆڤی کورد .کە بەھۆی پرۆسەی داگیرکاری خاکی کوردستانەوە .زیانی گەورە بەر کەسایەتی ئینسانی کورد کەوتبوو .

لەبری کەسایەتیەکی تێکشکاوو خۆ بەکەم زان و لاواز . لەڕێگای پەروەردەوە کەسایەتیەکی پۆڵایین ،بەئیرادەو ھوشیارو خاوەن بیرو باوەڕو شارەزا لەمێژووی کورد ئافرێنرا. یەکێک لەھۆکارەکانی کەئەو کۆبوونەوەیە تائێستاو وا پەنجا ھەمین نەورۆزی تەواو کردوو بەردەوامە . ڕاست کردنەوەی کەسایەتی مرۆڤی کورد بوو بەتایبەتی کەسایەتی ژنی کورد ڕاستکرایەوە . ژن خاڵی ھەرەلاوازی ناو گەلی کورد بوو . کرایە خاڵی بەھێزی شۆڕشی کوردی ئازادیخواز.

تائێستا ئەو شۆڕشە فیکری و فەلسەفییە ئاشتی و دیموکراتیخوازە بەردەوامە . ھەدەپەکەڕۆحی تێکۆشانی مەدەنییە بەرھەمی ئەو ڕستەیە کەلەساڵی ١٩٧٣ وتیان کوردستان داگیرکراوە.

ئیتر بەوشێوەیە کوردی نوێ لەدایک بووکوردستانیش نەک خەیاڵ نییە ڕاستیەکی مێژووییە . شۆڕشی ڕاستەقینەو کەسایەتی ڕاستەقینە ئافرێنرا. فاشیزمی تورکی تووشی شۆک بوون چۆن دەبێت مردوو زیندوو بێتەوە ! کوا تائێستا مردوو لەقەبر ھاتۆتە دەرەوە ؟؟
ئەی ئێمە لەچیای ئاگری کوردمان نەناشت ؟ لەدۆڵی زیلان کۆمەڵکوژمان نەکردن چۆن لەوقەبرە دەرکەوتن ؟چ ھێزێک بوو توانی ئەو کوردەی ئێمە ناشتمان وئەو کوردستانەی خەیاڵیان زیندوو بۆوە کە چل ساڵە نوزەی نەبووە. ئێستا ھاتوون و دەڵێن ئێوەی تورک داگیرکەرن ؟ دەڵێن ئێوە مافی کوردتتان خواردووە. ئێمە خاوەن زمان و ناسنامەو کەلتوورو مێژووی خۆمانین. ئێمە تورک نین وکوردین ،ھیچ دڵخۆش نین بڵێین تورکین .

لەنەورۆزی ١٩٧٣ بۆ نەورۆزی ٢٠٢٣ بەدرێژایی ئەم پەنجا ساڵە . زۆر ئامانجی گەورەو گرنگی بۆ کورد ھێناوەتە ئاراوە. دەرەنجامی پڕ بەھای بۆ ئێمەی کورد خوڵقاندووە . کوردی لەبوونەوەرێکی بێ ماف و زیھن بەلاڕێدا براوو ون بووەوە کرد بەبونەوەرێکی بەھەست و ھوشیارو خاوەن پرۆژەی چارەسەر دیموکراتی و فەلسەفی. نەک ھەر بۆ کورد بۆگەلانی جیھان بەگشتی ئەلتەر ناتیفی مودێرنیتەی دیموکراتی ئافراندووە. بینیوتانە خۆتان مودێرنیتەی سەرمایەداری بۆتە چ بەڵایەکی مەترسیدار بۆسەر مرۆڤایەتی و ژینگەکەی.

کۆبوونەوەی نەورۆزی ١٩٧٣
چی بوو؟
بەشی دووەم وکۆتایی.

ھەر شۆڕشێک بۆ ئازادی گەل بێت ھەڵگری فیکرو باوەڕی و ئیرادە بێت . ڕاستگۆو پاک بێت لەگەڵ باوەڕیەکانی . سیاسی و سەرکردەکانی دزو دەسەڵاتخوازو خائین نەبن وابەستەی داگیرکەران نەبن .
ھەرچەندە فشارەکانی سەری زۆرو بەھێزیش بن ،ناتوانرێت تێکبشکێنرێت، لەلایەن نەیارەکانیەوە .

پەنجا ساڵە ئەو شۆڕشە بەردەوامەو ساڵ بەساڵ خۆی نوێ دەکاتەوەو داھێنانی تازە دەئافرێنێت ، بەھێزتر دەبێت لەھەموو ڕویەکەوە. چونکە ئەوشۆڕشە وەکو ھەنگ و مێرولە کار دەکات و یەک کەسی بێ فیکرو بێ کارو چالاکی تێیدا ناتوانێت جێگا بگرێت.

چەندێک کۆن بیت تیایدا کەلەپرانسیپەکان لات دا . جێگای تۆی تیا نابێتەوە . کادرو ھەڤاڵی لادەر لەپرانسیپەکانی بزوتنەوەکە . ئەبێت خۆی شوێنەکەی بەجێبھێڵێت، یان خۆی ڕەخنە دان بکات و ھەرگیز لەو پرانسپە سیاسی ئەخلاقی فەلسەفی دیموکراتیانە لا نەدات جارێکی تر .

ئەو شۆڕشەی١٩٧٣کە گوتی کوردستان داگیرکراوە .ژمارەیان لەپەنجەکانی دەست تێنەدەپەڕی .
ئێستا دەیان ملیۆنن لەکوردو گەلانی تریش لەناو ئەوشۆڕشەجێگایان گرتووە بەشێوازی جیاجیا. لەئەندام و دۆست و لایەنگر.لەبەر ئەوەی لەپرانسیپە شۆڕشگێڕی و سیاسی و ئەخلاقیەکانی لای نەداوەو ھەمیشە پرانسیپ و بەھاکانی پێشخستووەو نوێی کردۆتەوە.

فەلسەفەی مودێرنیتەی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیک و ژنۆلۆژی بەرھەمی ئەو ڕستەیەیە کوردستان داگیرکراوە .دەیان ھەزار کوڕو کچ گیانیان بۆ بەخت کردووە.دەیان ھەزار بەڕێبەرایەتیەکەشیەوە لە زیندانن . بۆیەک چرکەش ئیرادەو فیکریان بەلاڕێدا نەبراوە . دورشمی بەرخودان ژیانە تەسلیم بوون مردنە . ھی سەردەمی زیندانی ئامەدو کادرەسەرکردەو پێشەنگەکانی بزوتنەوەکەیە.

ئەوە ڕاستیە ھیچ گەلێکی خاک و ئازادی داگیرکراو ماف پێشێل کراو بێ خوێن ڕشتن بێ بیرو باوەڕێک بێ تێکۆشان و خەباتی ڕاستەقینە ، نەیتوانیووە ئازادی بەدەست بھێنێت، بۆ کوردیش ئەوەڕاستە.

بۆھەر شۆڕشێکی ڕاستەقینە ئایدیۆلۆژیا گرنگ و پڕ بەھایە.ئایدۆلۆژیایەک کەگرێدراوی سیاسەتێکی ئەخلاقی و دیموکراتی بێت.ئازادی ڕادەربڕین لەگەڵ خۆی بھێنێت . ئایدۆلۆژیا ی بەم ڕەنگە لەسوود زیاتر زیانی بۆ گەلان نییە.

ئایدیۆلۆژیا کاتێک مەترسیدارە کە دۆگماتیزم (چەق بەستوویی ) و یەک ڕەنگی و فاشیزم و دکتاتۆری و ھۆمۆژەن کەر بێت ،وەک خۆ لێکەری لەگەڵ خۆی بێنێت. من بکات بەتۆو تۆ بەمن کوت و مت . کۆمەڵگە بەجیاوازیە فیکریەکانەوە جوانن . بەمەرجێک فیکرێکی گرێدراوی دیموکراتی بێت. سیاسەت و ئەخلاق تیایدا ھاوتەریب بێت.چونکە ھەر فیکرێک گرێدراوی دیموکراتی نەبێت دۆگماتیزم(چەق بەستوویی ) و دکتاتۆری لەگەڵ خۆی دێنێت. مەترسیدارەو دەبێتە کێشە بۆ کۆمەڵگە .
بەرھەمی کۆبوونەوەی ١٩٧٣ ئایدیۆلۆژیای گرێدراو بەدیموکراتی و سیاسەتی گرێدراو بەئەخلاقی لێ کەوتۆتەوە.
کۆمەڵگە بەڕای جیاواز گەشە دەکات و پێش دەکەوێت . کەس بەقەدەر ئێمەی کوردی خاک داگیرکراو ئەقڵ و زیھن بەلاڕێدا براوپێویستی بەفەلسەفەو پارادیگمای دیموکراتی و بەشۆڕشێکی فیکری و زھنی و فەلسەفی نییە .

گەلی تەمەڵ و بێ فیکرو فەلسەفەی سیاسی ئەخلاقی و دیموکراتی . ئازادی بەخۆیەوە نابینێت . کۆبونەوەی ١٩٧٣ بەھەمان ڕۆحیەت و بەگۆڕینی فیکری و زھنی درێژەی ھەیە.
بەرھەمی کۆبوونەوەی نەورۆزی ١٩٧٣ گەیشتووەبەبەشەکانی تری کوردستان .
ڕۆژئاوای کوردستان . فیکرو فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیان بەبنەما گرت . شۆڕشی خود ناسینیان پێش خست . ئێستا ھەموو دەوڵەت نەتەوە خاوەن ئایدیۆلۆژیا ڕەگەز پەرستی و دۆگماکان. دژی ڕۆژئاڤای کوردستانن .دەیان کوژن و ئەیانەوێت شتێک بەناوی ھەرێمی ڕۆژئاڤای کوردستان، کوردی ئازادو دیموکراتی ، خاوەن فیکرو فەلسەفە بوونی نەبێت. دژی عەرەبەکانی طەبقەو ڕەقەو دێرالزورو مەنبەجن . چونکە لەڕووی زھنیەوە پێش کەوتوون . ڕەگەز پەرستیان تێپەڕاندووە.عەرەبی ئازادو دیموکراتی لەڕووی زھنیەوە ئافرێنراوە.
گەلانی باکورو ڕۆژھەڵاتی سوریا ، خاوەن پرۆژەن بۆ ھەموو گەلانی سوریا.
پرۆژەکەیان ئاشتی و ئازادی و یەکسانی ودیموکراتی بۆگەلانی سوریا مسۆگەر دەکات . ئەوان خاوەنی سیاسەتی ھێڵی سێھەمن کەھەمان ئەو سیاسەتەیە ھەدەپەو پارتی چەپی سەوز بەبنەمایان گرتووە لەتورکیاو باکوری کوردستان .

ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش بەشۆڕشی ژن ژیان ئازادی خاوەن دەرکەوتن لەکۆبونەوەکەی نەورۆزی ١٩٧٣. چونکە ئەو کۆبوونەوەیە بووە بنەما بۆ کۆی داھێنانە فیکری و فەلسەفییەکانی دواتر . نەورۆزی ٢٧٢٣ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. مۆری خۆی دا لەفەلسەفەی ژن ژیان ئازادی . ڕۆژھەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەی نەورۆزی ١٩٧٣ ی بەرز ڕاگرت.

خاڵی ھەرە لاوازی کورد باشووری کوردستانە .ھەندێک حیزب لەداگیرکەران خراپتر دژایەتی کۆبونەوەی ١٩٧٣یان کرد. ویستیان ھەر بە ساوایی بیخنکێنن .بەڵام لەوکاتەوە ھەتا ئەم پەنجاساڵە کەبەچڕی دژایەتیان کردووە نەیانتوانیووە سەرکەوتوو بن. کاتێک کوردی پارچەیەک دەبێتە دوژمن و نەیار بۆ پارچەکانی تری کوردستان . کارێکی دوور لەمۆراڵە، قێزەونەو خیانەتی گەورەیە.
سیاسیەکانی ھەرێم خەریکی پارەو دەسەڵاتخوازین . ئازادی و دیموکراتی لەژێر پرسیاردایە . بۆیە ھەرلەسەرەتاوە بووە نەیاری کۆبوونەوەی نەورۆزی ١٩٧٣. بەڵام ئەو تەڤگەرە سیاسیە ئەخلاقی و دیموکرا

هاوبەشی :