کریس ڤان هۆڵین سیناتۆری ویلایەتی ماریلاندی ئەمریکا، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی جێگەی قبوڵکردن نییە

240
0
هاوبەشی :

لە ستێرك تیڤی وەرگیراوە

کریس ڤان هۆڵین سیناتۆری ویلایەتی ماریلاندی ئەمریکا، لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەڵێت: ئەو هێرشە جێگەی قبوڵکردن نییە، داوا دەکات لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی بکرێت.

سیناتۆر کریس ڤان هۆڵین، لە ڕێگەی تویتێکەوە ڕایگەیاند: هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی ژیانی سەربازە ئەمریکیەکان و قەسەدە و جەنراڵ مەزڵومی هاوپەیمانە گرنگەکانی ئێمەی خستە مەترسیەوە ئەمە جێی قبوڵکردن نییە.

ئەو سیناتۆرە جەختی لەوەش کردەوە، کە دەبێت لێکۆڵینەوەی جدی بکرێت و  بکەرانی پشت ئەو ڕووداوە لێپرسینەوەیان لێ بکرێت.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كەوتە بەر هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیركاری تورک، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێنەكەوتەوە، ئەوەش کاردانەوە و نیگەرانی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا و بەتوندی ئیدانەی ڕووداوەکە کرا.

هاوبەشی :