هەدەپە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی شەرمەزار دەکات

229
0
هاوبەشی :

دەستەی بەڕێوەبەری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هێرشی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی شەرمەزار کرد.

هەدەپە لە لێدوانێکی نووسراودا ڕایگەیاند، هێرشە ڕێکخراوەکان بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکانی مەدەنی، دۆخێکی مەترسیداری بۆ هەموو ناوچەکە هێناوەتە ئاراوە. ئەو هێرشەی ئێوارەی ٧ی نیسان لەلایەن فڕۆکە چەکدارەکانەوە بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجامدرا، کە لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٣ەوە ئاسمانی تورکیا لەلایەن تورکیاوە داخراوە، ڕەهەندی مەترسیداری هێناوەتە ئاراوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: “هەرچەندە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی بۆ سەر ئەو فڕۆکەخانەیە نەبووە کە ساڵانە ملیۆنان هاوڵاتی مەدەنی بەکاریان دەهێنن، بەڵام گرنگە هەموو ڕای گشتی بەتایبەت خەڵکی سلێمانی ئەو هێزانە ئاشکرا بکەن کە لەپشتەوەیە ئەم هێرشەوەن”

هاوبەشی :