مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند ، دەستخۆشی لەخەڵکی شاری سلێمانی دەکەین و خەڵکی سلێمانی پارێزەری یەکێتی نیشتیمانی گەلی کوردن و بەرگریکارن لە شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان.
فەرماندی گشتی هێزەکانی سوريای ديموکرات قەسەدە مەزڵوم عەبدی لەتويتێکدا ڕایگەیاند ، دەستخۆشی لە گەلەکەمان دەکەین لەشاری سلێمانی، کە هەڵوێست و کاردانەوەیەکی راستەقینەیان بەرامبەر بەئامانجگرتنی ئێمە و گروپی دژە داعش هەبوو.
وتیشی”ئێمە هەروا خەڵکی سلێمانیمان ناسیووە، کەپارێزەری یەکێتی نیشتیمانی گەلی کوردن و بەرگریکارن لە شۆڕشی رۆژئاڤا.
باسی لەوەشکردووە “هیوادارین گەل و کەسەکانمان لە هەرێمی کوردستان کاردانەوەیەکی جەماوەری گونجاو بنوێنن بەرامبەر بەدەستدرێژییەکانی تورکیا.
ئەوە لەکاتێکدایە دژی هێرشەکەی ٧ی نیسان بەشێک لەهاوڵاتیانی سلێمانی و چەند شار و شارۆچکەیەکی تر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ئەو هێرشە تیرۆرستیەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانیان ئیدانەکرد و دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شەرمەزارکرد.