خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، دژ بە هێرشەكانی دەوڵەتی داگیرکەری توركیا بۆسەر فڕۆكەخانەی شارەکە دەستیپێكرد.
كاتژمێر سێ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٩/٤/٢٠٢٤ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دژ بە هێرشی دەوڵەتی توركیا بۆسەر فڕۆكەخانەی مەدەنی سلێمانی و بەزاندنی سنوری هەرێمی کوردستان دەستیپێكرد.
خۆپیشاندەران لە شەقامی سالمی شارکەوە بۆ بەردەم باخی گشتی سلێمانی بەڕێكەوتوون و چەندین دروشمیان دژ بە داگیركەران و خیانەتكاران وتەوە.