مەزڵوم عەبدی: هێرشی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی شەرمەزار كرد

295
0
هاوبەشی :

سەبارەت بە هێرشەکەی ئێوارەی رۆژی هەینی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی لە تویتێکدا فەرماندەی گشتیی قەسەدە رایگەیاندووي: “بە توندی سەركۆنەی بەئامانجگرتنی فرۆكەخانەی سلێمانی دەكەین لەلایەن توركیاوە، ئەم پێشێلكارییانە لە عێراق و سوریا بەردەوامن و ڕەهەندی مەترسیداریان دژی ناوچەكە هەیە”.

هەرلەدرێژەدا رایگەیاندووە: “هەڵوێستی نەتەوەییانەی یەكێتیی نیشتمانی بۆ پشتگیری لە براكانی لە سوریا، توركیای نیگەران كردووە”.

مەزڵوم عەبدی لە کۆتایی تویتەکەیدا جەختیکردووەتەوە، “لە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ براكانمان و هاوپەیمانەكانمان لە سلێمانی بەردەوام دەبین، ئێمە لە یەك بەرەداین دژی ئەم پێشێلكارییانە”.

 

هاوبەشی :