دكتۆر بەرهەم: بە توندی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی سەرکۆنە دەکەین
دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند، بە توندی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی سەرکۆنە دەکەین، لێدانی دەزگایەکی مەدەنی خزمەتگوزاری هیچ پاساوی نیە.
ئەو هێرشە پێشێلکردنی سەروەری وڵات و پێچەوانەی یاسا و ڕێساکانی نێودەوڵەتیەکانە.