بەرپرسێكی فڕۆكەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیچ تەقینەوەیەك لە نزیك فڕۆكەخانەكە رووی نەداوە.

295
0
هاوبەشی :

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەباریە دەنگۆی بۆردومانكردنی، روونكردنەوە دەدات و بەرپرسێكی فڕۆكەخانەكەش رایدەگەیەنێت، هیچ تەقینەوەیەك لە نزیك فڕۆكەخانەكە رووی نەداوە.

دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رایگەیاندووە، فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆردومان نەكراوەو هیچ تەقینەوەیەكیش رووی نەداوە.

ئەم روونكردنەوەیەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لەدوای ئەو دەنگۆیانە دێت كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە، كە باس لەوەدەكرێت فڕۆكەخانەكە لەلایەن فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی توركیاوە بۆردومانكرا.

هاوبەشی :