هەپەگە شەهیدبوونی گەریلایەكی لە هێرشی داگیركاری توركیادا ڕاگەیاند

272
0
هاوبەشی :

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەڵ-هەپەگە بڵاویكردەوە، لە ٤ی نیساندا دەوروبەری گوندی چەمرۆبۆتکی گارە و داوێنی خێرێ ٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران، لە ٥ی نیساندا سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە چەمچۆ و سیدا ١٣ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

لەبارەی شەهیدبوونی گەریلایەكەوە بەناوی هاوڕێ کۆچەر دۆغان هەپەگە دەڵێت: لە ٧ی ئاداری ٢٠٢٣دا لە ناوچەی شاخی ئێف ئێمی مەتینا لە ئەنجامی هێرشەکانی دوژمندا بۆ سەر هێزەکانمان شەهیدبوو، سەرباری ئەوەی هێزەکانمان بە گوێرەی بڕیاری رێکخستنمان دەجوڵێنەوە و لە بەرامبەر دوژمن هیچ چالاکییەکیان نەکردووە، هێرش دەکرێتە سەر هێزەکانمان.

“یەک لە جەنگاوەرانی نمونەیی گیانبازی ئاپۆیی، هاوڕێمان کۆچەر، لە زۆر قۆناغی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا تێکۆشا و ببووە یەک لەو هەڤاڵانەمان کە خەونەکانی داگیرکەریی دوژمنیان پوچەڵ کردەوە. سەرخۆشی لە بنەماڵەی بە نرخی ئەو و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین”.

ناسنامەی هەڤاڵمان کۆچەر بەم جۆرەیە:

ناسناو: کۆچەر دۆغان

ناو و پاشناو: محەمەد ساڵح ئەرداڵ

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: خەیریە- عابید

کات وشوێنی شەهیدبوون: ٧ی ئاداری ٢٠٢٣/ مەتینا

هاوبەشی :