دەوڵەتی تورک لە رووی رفاندنەوە لەسەر ئاستی جیهان لەپلەی دووەمدایە

520
0
هاوبەشی :

 

فریدم هاوس کە بارەگاکەی لە واشنتۆنە رایگەیاند ژمارەی ئەو دەوڵەتانەی مرۆڤەکان لە دەرەوە دەڕفێنن لەهەڵکشاندایە و ئەوەشی خستەڕوو چین و تورکیا لەو پێشەوەی ئەو دەوڵەتانەن. داواشی کرد سزا بەسەر ئەو دەوڵەتانەدا بسەپێندرێت.
رێکخراوی فریدم هاوس (خانەی ئازادی) کە رێکخراوێکی مەدەنییە و بەگشتی لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت، ئەنجامی راپۆرتێکی لێکۆڵینەوەی خۆی ئاشکرا کرد و سەرنجی راکێشا بۆسەر ئەوەی گوشاری دەوڵەتان لە دەرەوەی سنوورەکانیان زیادبووە.

فریدم هاوس رایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە ٨٥٤ حاڵەتی ‘گوشار لە دەرەوەی سنوورەکان’ی ٣٨ دەوڵەتیان دەستنیشان کردووە و باسی لەوەکرد کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا ٢٠ دەوڵەت هەوڵی لەو جۆرەیان داوە. بە گوێرەی راپۆرتەکە بەنگلادیش و جیبوتی یەکەم هەوڵی لەو جۆرەیان هەبووە لە ساڵی رابردوودا.

فریدم هاوس ئاماژەی بەوەشکرد لە کۆی ئەو حاڵەتانەی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دەستنیشان کراون لەسەدا ٣٠یان لە لایەن رژێمی چینەوە ئەنجامدراون.

مایکڵ ئابرامۆویترز سەرۆکی فریدم هاوس رایەگیاند، “سەرباری ئەوەی ئەو کێشەیە بووە بە بابەتی گەرم و رۆژەڤیش بەڵام حکومەتە دیکتاتۆرەکان هەوڵ دەدەن چاودێری و کۆنتڕۆڵی خۆیان بەسەر دیاسپۆرای خۆیان و مرۆڤە دوورخراوەکان لە دەرەوەی سنوورەکانیان زیاتر بکەن.

لە راپۆرتەکەدا حکومەتەکانی چین، تورکیا، تاجیکستان، روسیا و میسر وەک ئەنجامدەرە سەرەکییەکانی گوشار لە دەرەوەی سنوورەکانیان ناسێندراون.

بەپێی راپۆرتەکە حکومەتی تورک ١٣٢ جار ‘گوشار لە دەرەوەی سنوور”ی ئەنجامداوە و ئەوە هاتووە کە تورکیا لە بواری گوشار لە دەرەوەی سنوور لە دوای چینەوە لە پلەی دووەمی وڵاتانی جیهاندایە.

لە راپۆرتەکەدا داوا لە وڵاتانی دیکەی جیهان کراوە کە سزا و رێگریی بەسەر هاوکاری ئەمنی لەگەڵ ئەو حکومەتانەدا بسەپێنن بۆ ئەوەی کۆتایی بە گوشارەکانیان لە دەرەوەی سنوورەکانیان بهێنن.

هاوبەشی :