قەرەیلان: ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێپێوانی ئازادییە

231
0
هاوبەشی :

فەرماندەی بریارگەی نەپەگە موراد قەرەیلان: ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ لە هەمان کاتدا رۆژی لەدایکبوونی هزر و فەلسەفەی نوێیە، رۆژی لەدایکبوونی رێپێوانی هەبوون و ئازادیی کوردستانە، رۆژی لەدایکبوونی ئازادی گەلەکەمان و گەلانە.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی بۆ گەریلا تی ڤی کرد.

قەرەیلان بەم جۆرە دوا:

“سڵاو و رێز بۆ بینەرانی گەریلا تی ڤی. ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ ئێمە وەک بریارگەی ناوەندی لەسەر ناوی سەرجەم گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە رێبەر ئاپۆ پیرۆزی دەکەین و سڵاو و رێزی خۆمانی پێشکەش دەکەین. رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ لەسەرجەم هەڤاڵان، ژنانی کوردستان و تەواوی ژنان، لە سەرجەم گەلەکەمان و گەلان پیرۆز دەکەین. بێگومان ٤ی نیسان تەنیا رۆژی لەدایکبوونی یەک کەس نییە. ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ رۆژی لەدایکبوونی هزر و ئەندێشەی نوێیە، رۆژی لەدایکبوونی فەلسەفەی نوێیە، رۆژی لەدایکبوونی رێپێوانی هەبوون و ئازادیی کوردستانە. رۆژی لەدایکبوونی تێکۆشانی یازادی ئێمە و گەلانە. بۆ ئەوەس گەلەکەمان ئەم لەدایکبوونە وەک لەدایکبوونی خۆی دادەنێت. ژنانی کورد، ژنانی ئازادیخواز ئەو لەدایکبوونە وەک رۆژی لەدایکبوونی خۆیان دەبینن. ئەوە بابەتێکی راست و دروستە، لەجێدایە. لەبەر ئەوەی رۆژی لەدایکبوونی ٤ نیسان لە کوردستان لە رووی هزر و ئەندێشە، ژیان، جوڵە و تێکۆشاندا سەردەمێکی نوێی بەدوای خۆیدا هێنا.

لەراستیدا لە مێژووی ئێمەدا ژمارەیەکی زۆر سەرهەڵدان بوونیان هەیە و ئەو سەرهەڵدانانەش سەرۆکیان هەبوو. هەر کامێکیان لە مێژوودا جێگەی خۆی هەیە. بەڵام سەرۆک ئاپۆ یەکەم رێبەرێکە کە بەزانستی سەردەم، رامان و پارادیگمای نوێی بونیاد نا. رێبەر ئاپۆ لو قووڵایی کولتور و مێژووی مێزۆپۆتامیای گەلی کورد، لە ناوەندی کولتوری گەلان بەم جۆرە مێژوو و رۆژی ئاوێتەی یەک کردووە. بەم جۆرە بە پاڕادیگمای نوێوە هاتووەتە سەر شانۆی مێژوو. ئەمڕۆ پاڕادیگمای رێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگای ئازاد، کۆمەڵگای دیموکراتیک، بۆ شۆڕشی ژنان، بۆ شۆڕشی ئیکۆلۆژیک چوارچێوەی نوێی بەرەوپێش بردووە. ژنانی کوردی لە کوردستان کرد بە هێز، گەلی کوردی لە کوردستان کرد بە هێز و ئیرادە. بەم جۆرە لە بەرامبەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی وەک بژاردەی نوێ خوڵقاند. بۆ هەموو گەلان ئەوە چارەسەرییەکی نوێیە. هەربۆیەشە رۆژی لەدایکبوونی ٤ی نیسان بۆ ئێمە، گەلەکەمان، گەلان و بۆتەواوی ژنان واتای تایبەتی هەیە. لەم چوارچێوەدا خاوەنداری کردن و پیرۆزباییکردنی شیاو و لە جێدایە.

دەزانرێت گەلەکەمان بۆ ئەوەی خاوەنداری لە رۆژ بکات، رۆژی لەدایکبوون پیرۆز بکات بەرەو گوندی ئاماڕا گوندی رێبەر ئاپۆ رێپێوان دەکات. لەو رێپێوانەدا زۆر رووداو روودەدەن. زۆر جار رێگریی و شەڕ هاتە ئاراوە. لە شەڕەدا لەگەلەکەمان شەهید بوون. بەتایبەتی لە نیسانی ٢٠١٩دا مستەفا داغ و مەعسوم کارائۆغڵان شەهید بوون. من یادی ئەو شەهیدە بەنرخانە بەرزڕادەگرم و لەبەرامبەر یادی ئەوان بەژنی خۆم دادەنەوێنم. ئەو بەڵێنەی بە شەهیدانمان داوە سەرلەنوێ دوبارەی دەکەینەوە. گەلەکەمان قوربانیدا بەڵام سازش و پاشەکشێی نەکرد. لەسەر ئەو بنەمایە خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆی وەک خاوەنداری لە خۆی بینی. هەربۆیەش قوربانیدا، بەڵام هەنگاوی بۆ دواوە هەڵنەگرت. رێبەر ئاپۆ ئەمرۆ بۆ گەلەکەمان ناسنامەیەکە. بۆ هەموو کەسانی ئازادیخواز، دیموکراتیک، لەسەر بنەمای یەکسانی و برایەتی گەلان دەجوڵێتەوە، لە سەر بنەمای هێڵی ژنی ئازاد، کۆمەڵگای ئازاد دەجوڵێتەوە و دواواکاری هەیە، رێبەر ئاپۆ ناسنامە و چوارچێوەیەکە. لەبەر ئەوە خاوەنداری لەجێی خۆیدایە. لەسەر ئەو بناغەیە ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە گرتنەبەری رێبازی رێبەر ئاپۆدا بێ دوو دڵی دەجوڵێینەوە و لەسەر ئەو بنەمایە ٤ی نیسان جارێکیتر لە رێبەر ئاپۆ، لە سەرجەم گەلەکەمان، تەواوی ژنانی کوردستان پیرۆز دەکەین و لە تێکۆشانی ئازادیدا، لە رێپێوانی ئازادیی رێبەر ئاپۆ و ئازادیی کوردستاندا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموان دەخوازین. رۆژی لەدایکبوونی ٤ی نیسان پیرۆز بێت”.

هاوبەشی :