هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئاداری ئاشکرا کرد، بە گوێرەی ئامارەکە داگیرکەران ٧٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ١٣٥٧ جار بە هەلیکۆپتەر، کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس و ٥٣ جاریش بە تۆپی فۆسفۆڕ، بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی هێرشیان کردووە.


ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری شەڕ لە مانگی ئاداری ئاشکرا کرد. لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

“رژێمی ئاکەپە-مەهەپە کە دوژمنی سوێندخواردووی ژنان، گەنجان و گەلان بە تایبەتی گەلی کوردە، بۆ ئەوە خۆی بە پێوە رابگرێت پێداگری لەسەر شەڕ دەکات. نکۆڵیکردن و لەناوبردنی کوردان بۆ تێگەیشتنی فاشیستی سیاسەت لە تورکیا ئاسانترین رێگەیە، ئەمە بۆ رژێمی ئاکەپە-مەهەپە بووەتە سیاسەتی هەمیشەیی. لەم کاتەدا کە تورکیا لە هەموو روویەکەوە لە قەیرانی قوڵدایە، گەلانی تورکیا بە ئازار و برسێتیەوە دەناڵێنن، رژێمی ئاکەپە-مەهەپە بە پەرەپێدان بە نەژادپەرستی و قوڵکردنەوەی فاشیزم هەوڵ دەدات لەسەر حوکم بمێنێتەوە. بۆ ئەوەی ئەمە دەستەبەر بکات هێرشەکانی لە دژی گەلی کورد زیاتر کردووە.

سەرباری ئەوەی هێزەکانی پاراستنمان لە دۆخی راگرتنی چالاکیدان، رژێمی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی باکوری کوردستان هێرش و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی بێ پسانەوە درێژە پێدەدات. بەتایبەتی لە دێرسیم، بەستا، مێردین، جودی و جۆلەمێرگ لە زۆر شوێن چالاکی ئەنجامدران، لە دژی هێزەکانمان هێرش ئەنجامدران، لە هەندێک شوێن هەڤاڵانمان شەهید بوون. سوپای تورک هەموو رۆژێک بە هێزی ئاسمانی و زەمینی خۆیەوە هێرشی بێ پسانەوەی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا درێژە پێدات. هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەوەندەی هێزەکانمان دەستنیشانیان کردووە لە ماوەی مانگێکدا: ٧٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ١٣٥٧ جار بە هەلیکۆپتەر، کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کراون و سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا ٥٣ جاریش بە تۆپی فۆسفۆڕ، بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی هێرشیان کراوەتەسەر و بۆردومان کراون.

هێزەکانمان کە بەردەوام رووبەڕووی هێرشەکانی سوپای تورک بوونەوە، بۆ پارێزگاری لەخۆیان وەڵامی پێویستیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا ٣٢ چالاکی گەریلایی ئەنجامدران و ٦ داگیرکەر سزادران. لە هەمان کاتدا سیستمێکی کامێرای حەراری و درۆنێک تێکشکێندران.