مایكڵ ڕۆبن: مەسعود بارزانی ئامادەنەبوو گرێبەستە بازرگانیەكانی خۆی پێشكەشی دادوەرەكانی ناوبژیوانی پاریس بكات

249
0
هاوبەشی :

مايكل رۆبن نوسەر و لێکۆڵەر لە پەیمانگای ئەمەریکان ئەنتەرپرایز لە نوێترین وتاریدا بە ناونیشانی تاکتیکە خێڵەکیەکانی بنەماڵەی بارزانی نا سەقامگیری بەدوادا هات دەڵێت:

پارێزەرە عێڕاقیەکان پێیان وتم یەکێک لە هۆکارەکانی بڕیارەکەی دادوەرەکانی ناوبژیوانی پاریس، ئامادەنەبوونی مەسعود بارزانی بووە بۆ پێشکەشکردنی گرێبەستە بازرگانییەکانی خۆی بۆ دادگایە.

ڕۆبن ئاماژەشی بەوەداوە کەحوکمڕانی مەسروربارزانی ناجێگیر و لەرزۆکە و کوردەکان دەڵێن، مەسرور کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات.

ئڕۆبن نوسیویەتی: مەسعود بارزانی و مەسرور بەردەوامن لە بە کارهێنانی هۆمۆفۆبیای ناشیرین و شەرمەزارکردنی کۆمەڵایەتی و بوختانکردن و تیرۆرکردنی کەسایەتی نەیارەکانیان و ئەمەش دەیسەلمێنێ، کە ئەوان لە ئاست ئەو ئەرکەدا نین و عەقڵیەتی دواکەوتوی ئەوان وا دەکات هەموو بنەماڵەی بارزانی لەسەر شانۆی جیهانی بە گەمژە دەرکەون.

ئاریان تیڤی

هاوبەشی :