كۆمپانیای نەوتی گەڵف كی ستۆنی كەندی لە ڕاگەیاندراویكدا بڵاویكردوەتەوە، بەتەواوی كاركردنمان لە كێڵگەكانی شێخان وەستاندووە

141
0
هاوبەشی :

لەستێرك تیڤی وەرگیراوە

كۆمپانیای نەوتی گەڵف كی ستۆنی كەندی لە ڕاگەیاندراویكدا بڵاویكردوەتەوە، بەتەواوی كاركردنمان لە كێڵگەكانی شێخان وەستاندووە، بەڵام كارەكان بەردەوامن بۆ گواستنەوەی ئەو نەوتەی، كە ماوەتەوە بۆ عەمباركردن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەردەوامی چاوەڕوانییەكان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وایكردووە، حكومەتی ئەمریكا داوا لە بەغدا و هەولێر بكات، بە زووترین كات ئەو ناكۆكییە هەڵپەسێردراوانەی لەسەر هەناردەكردنی نەوت هەیانە چارەسەرى بكەن.

جێگای ئاماژەیە، دوای بڕیارەكەی دادگای پاریس سەبارەت بە نایاسایی بوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ حكومەتی عێراق، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی هەندێك لە كۆمپانیا جیهانیەکانى بوارى نەوت، کە لە هەرێم کاردەکەن بەرهەمهێنان و هەناردەکردنى نەوت لە هەرێمی كوردستان ڕابگرن.

هاوبەشی :