هێرشێکی چەکداری کرایە سەر بارەگای سەرۆکایەتی ئی پارتی لە شاری ئیستەنبوڵ

110
0
هاوبەشی :

بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێرشێکی چەکداری کرایە سەر بارەگای سەرۆکایەتی ئی پارتی لە شاری ئیستەنبوڵ و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن پۆلیسى تورکەوە دەستیپێکردووە.

لەبەرەبەیانی ئەمڕۆدا، ژمارەیەک کەسی نەناسراو، بە چەکەوە هێرشیان کردە سەر بارەگای سەرۆکایەتی شاری ئیستەنبوڵ، لە هێرشەکەدا فیشەکێک بەر پەنجەرەی بیناکە کەوتووە و لێکۆڵینەوەی پۆلیس لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.

ئیبراهیم ئیزکان سەرۆکی فراکسیۆنی ئی پارتی لە شاری ئیستەنبوڵ، دیمەنی هێرشەکەی لە سەر هەژماری خۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.

لە دوای هێرشەکە سەرۆکی ئی پارتی مەراڵ ئاکشنەر، سەردانی شوێنی ڕووداوەکەی کرد و هێرشەکەی خستە ئەستۆی ئەردۆغان و وتی:” تەیب ئەفەندی من لە تۆ ناترسم، لەدوای هەڕەشەکانی ئەردۆغانەوە ئەم هێرشە کراوە، بانگ لە خەڵک دەکەم چیتر ڕێگە بە بەردەوامبوونی ئەم سیستمە دڕندەیە نەدەن و ١٤ی ئایار بچنە سەر سندوقی دەنگدان و کۆتاییان پێبهێنن.

هاوبەشی :