وەزارەتی كارەبای هەرێم: بڕیارەكەی دادگای پاریس بووە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەچەند كێڵگەیەكی كوردستان و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كر
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەردوو كێڵگەی گەرمیان و خۆرمەڵە، ٣٣٠ مێگاوات كارەبا كەمی كردووە و هۆكاری ڕاگرتنەكەیش بڕیارەكەی دادگای پاریس بووە.
وەزارەتی كارەی حكومەتی هەرێم لەزاری ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەباوە بڵاویكردەوە، بڕیارەكەی دادگای پاریس بووە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەچەند كێڵگەیەكی كوردستان و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كرد.
هەروەها وتیشی: لەئێستادا لە وێستگەی كارەبا لەگەرمیان كە بەغازی كێڵگەی نەوتی حەسیرە كارەبا بەرهەم دەهێنێت ٨٠ مێگاوات کارەبا كەمی كردووە و لە وێستگەی خۆرمەڵەش لەهەولێر بەبڕی ٢٥٠ مێگاوات كارەبا كەمی كردووە، بەمەش ٣٣٠ مێگاوات لەتۆڕی کارەبای نیشتمانی كەمی كردووە.
ڕاشیگەیاند، وەزارەتی كارەبا لە هەوڵدایە بەپشت بەستن بە كارەبای هایدرۆپاوەری هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان و وێستگەكانی غازی سلێمانی و هەولێر قەرەبووی ئەو كەمبوونەوەیە بكاتەوە.