ئازادی بۆ ڕێبەری گەلان ڕێبەر ئۆجالان
ڕێبەری گەلان، ڕێزدار ئۆج ئالان زیاتر لە٢٤ ساڵە بە پیلانگێڕیەكی نێونەتەوەیی بە سەركردایەتی ئەمریكا و بەریتانیا و ئیسڕائیل و چەندین وڵاتی تر و خیانەتكارانی كورد لە پایتەختی وڵاتی كینیا دەسگیر كرا، لە ١٥ شوباتی١٩٩٩ ڕادەستی دەوڵەتی داگیركەری تورك كرایەوە.
بۆ ئەو مەبەستەو لە یادی ٧٤ ساڵەی ڕۆژی لە دایك فوونی ئەو بەڕێزەدا ، ڕۆژانی ۳ و ٤ ی نیسانی ۲۰۲۳ هەڵمەتەکانی ئازادی بۆ ئۆجالان دەستێدەکەن، ئەم چالاكی و هەڵمەتانە بە پێشەنگایەتی ٥۱ پارت و ڕێخستنی کوردستانی و جیهانی ئامادەكاریان بۆ كراوە و بەڕێوەدەبرێن ، ناوی ئەو پارت و ڕێكخستنانە لەو بەیانمای خوارەوە هاتوە.