لەدایكبوونی “رێبەر ئاپۆ” لەدایكبوونی ژنی ئازاد و شۆڕشی هاوچەرخە

274
0
هاوبەشی :

 

 

هەر لەدایكبوونێك لەبناواخنیدا خاوەن پیرۆزیەكه. دایكایەتی كە بەواتای خۆلقاندنە مەزنترین پیرۆزییە و ئەوەشی لەو دایكە پیرۆزەوە بێت، جارێكی تر پیرۆزیەكەی وەكو ناسنامەیەك لەگەڵ بوونی خۆیدا هەڵدەگرێت. پیرۆزبوونی دایك و سیمبۆلیزەكردنی بە دایكه ـــــــ خوداوەند هەر لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە نرخ و بەهای دایك”ژن” دوو جار پیرۆزە. لەهەر دوو حاڵەتەكەشدا ئافرێنەر و داهێنەرە، عەدالەتخواز و یەكسانیخواز و ئازادیخوازە. واتا دایكایەتی”ژنبوون” تەنیا پێناسەی هەبوونێكی بایۆلۆجیكی نییە، لەگەڵ بوونە بایۆلۆجیكیەكەی، بوونێكی هزریش لەگەڵیدا لەژیانی مرۆڤیدا لەدایك دەبێت، لەبەر ئەوەیە كە ئەوەندە باس لەپیرۆزی دایك ـــــــ ژن دەكرێت و لەهەموو چیرۆك و ئەفسانە و میتۆلۆژیا و دین و باوەڕی و هزرە فەلسەفیەكان و بزوتنەوە كۆمەڵایەتیەكان، بوونی ژن بەپێویست و بە پیرۆز دانراوە.

هەر لەدایكبوونێك دەتوانێت بەچاوی پیرۆزبوون ئەژمار بكرێت بەتایبەتی لەرووی بایۆلۆجییەوە، لەهەمانكاتیشدا دەتوانێت ئەو بوونە بایۆلۆجییە، ببێتە فاكتێك كە پیرۆزیەكی دیكەش لەگەڵ خۆیدا بونیاد بنێت، یا بێنێتە ئاراوە، كە وا بوو ئەوا پیرۆزیەكەی دەبێتە دوو قات. ئەم نزیكبوونەوەیە لەمێژوو و چاندی كوردەواری بەگشتی و بەزەقی لەهزری ئاریاییدا دەبینرێت. هەموو لەدایكبوونەوەكان بە رەنگێك لەرەنگەكان، بەپیرۆز بینراوە.

رێبەر ئاپۆ”عەبدوڵڵا ئۆجالان”یش وەكو هەر مرۆڤێك لەدایكبوونەكەی پیرۆزە، بەڵام ئەوەی وای لەرێبەر ئاپۆ كردوە پیرۆزیەكەی، پیرۆزتر كردوە شێوەی هزر و بیركردنەوە و توانای بونیادنان و داهێنەربوونیەتی لەژیانی تاكەكەسی و كۆمەڵایەتیبوونی كۆمەڵگەدا.

لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ؛ لەدایكبوونی بیركردنەوەیەكی نوێ و تاكێكی نوێ و روحێكی نوێ و پارتیەكی نوێ و تێكۆشانێكی نوێ و قارەمانیەتی نوێ، سیاسەتێكی نوێ و فەلسەفەیەكی نوێ و ئەدەبیات و چاند و كلتورێكی نوێ و لەدایكبوونەوەی دایكە ــــــــ خوداوەندەكانی هاوچەرخ و عەگیدان و كاوە هاوچەرخەكانە لەكوردستانەدا.

ئەو فهیلهسوفەی ئازادی ژنی لەئازادی وڵات و نەتەوە بەگرنگتر دەبینێت، ئەوا رێبەر ئاپۆیە. ئەو زانایەی دەڵێت: هەر بزوتنەوە و تێكۆشانێك ژنی تێدا نەبێت، و ژن بەپێشەنگی تێكۆشانی خۆی نەزانێت، ئەوا بەمسۆگەری سەركەوتوو نابێت، ئەو زانایەی لە تێزی ناكۆكییە كۆمەڵایەتیەكاندا دەڵێت: ژن یەكەم نەتەوەی بەكۆیلەكراوە و پرسی ژن سەرچاوەی هەموو پرسە كۆمەڵایەتیەكانە ئەوا تەنیا رێبەر ئۆجەلانە.

كاتێك دەڵێن: لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ، تەنیا باس لە لەدایكبوونی مرۆڤێك ناكەین. باس لەتێكۆشانێكی هاوچەرخی گەریلایەتی لەمێژووی نوێی گەلەكەمان و كوردستان و رۆژهەڵاتی ناویندا دەكەین. كاتێك دەڵێن؛ لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ؛ ئەوا مەبەستمان لەدایكبوونی كوردێكی ئازادە كە پشت بەئیرادەی ئازاد و گەوهەری خۆی دەبەستێت، نە چاوەڕوانی لەدەوڵەتە داگیركەرەكان و نە دەستەوداوێنی هێزێكی دەرەكیە و نەش پاسەوانی بەردەرگای مەبەخی سوڵتانە. ئەمە ئەو گەوهەر و ماتەوزەیەیه كە لەكەسایەتی رێبەر ئاپۆدا شاراوەیە و زیاتر لەهەست، بووەتە شێوە ژیانێكی هاوچەرخ، و ئەو ژیانەش، ژیانی ئازادە كە لەگەڵ روح و هەست و هزری هەموو تاكێكی نیشتیمانپەروەر و وڵاتپارێزدا یەكیان گرتووەتەوە.

كاتێك باس لەلەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ دەكەین، قسە لەسەر هاتنە ئارای سیستەمێكی نوێ دەكەین لەدەرەوەی سیستەمی باو دا كە تاك و مرۆڤایەتی خەسێندراو و بەكۆیلەكراوی بەرهەمهێناوە و هەموو پێوان و نرخێكی كۆمەڵگەی كردۆتە كاڵا. ئێمە قسە لەسەر نموونەیەكی بەركەماڵ و بەرجەستە دەكەین، كە هەموو سیستەمە جیهانیەكان بۆ بەدیلگرتن و رفاندنی بوونە یەك و پیلانگێڕیی هەرە چەپەڵ و نامرۆڤانە كە لەمێژوویی مرۆڤایەتیدا وێنەی نەبووە، دەگێڕن و لەتاشەبەردەكانی ئیمرالی دا هاوشێوەی پرۆمیتۆس لەزنجیر كێشراوە و بەدەرە لەهەموو یاسا و رێسایەكی دەوڵەتی و نێونەتەوەیی.

كاتێك باس لەرێبەر ئاپۆ دەكەین؛ قسە لەسەر مێژوویەك دەكەین. بۆیە بەلەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ دەڵێین مێژوویی كورد و كوردستان. مێژووی هاوچەرخی نەتەوەبوونی دیموكرات، ئەمەش نە لەبەر ئەوەی كورد لەپێشتردا بوونی نەبووبێت، یاخود جوگرافی و وڵاتێك بەناوی كوردستان نەبووە، بەڵی هەم كورد و هەمیش كوردستان هەبووە، بەڵام هەم كوردەكە و هەم جوگرافی و وڵاتەكەش كۆیلە و داگیركراو بوو، ناسنامەیەكی تایبەت بەخۆی نەبوو، مێژووەكەشی پڕ لە بن كەوتن و نوشست بوو؛ چونكە ئەو مێژوویەی چەندین سەدەیە نەیاران بەهەزاران فرت و فێڵ و تەڵەكەبازی بەسەریەكیاندا هێناوە و وەكو تۆڕێكی جاڵجاڵۆكه ئاسا بەچوارلای كورد و كوردستاندا پێچاوە و دەست و پێیان پێوە ئاڵاندبوو، مێژوویەكە پڕە لەساختەكاری و بچووك بینی، بێ رێزی و بن كەوتن و چەرمەسەری. بەڵام ئیدی بەلەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ؛ ئەوا كوردێك لەدایك دەبێت، كە بنكەوتن لەقامووسی دا جێ نابێتەوە و پێی نامۆیە، بن كەوتن ناناسێت، بەدەر لەسەركەوتن بیر لەهیچ شتێك ناكاتەوە. ئاستی بیركردنەوە و مەودای بینینی جیهان لەلای بێ سنوورە و هەموو شوێن و جێگایەك بە گۆڕەپانێك بۆ تێكۆشان و خۆڕاگری و توڵە دەبینێت. ئیدی خۆی قەتیس بە شوێن و جێگایەكی تایبەتەوە ناكات. بچووك بینی و سەرشۆڕی و ملپانكردنەوە و چەمانەوەی لەبیر و هزری خۆیدا سڕیوەتەوە. ئەم تاكە، لەخۆڵەمێشی هەزاران ساڵەی خۆی؛ خۆی بونیاد ناوەتەوە. بۆیەش ترسی لەدڵدا رەواندۆتەوە و باكی بۆ هیچ هێزێك نییە، بەبێ دوو دڵی و بەجەسارەت و دەروونێكیی گەورە و هزرێكی مەزنەوە رووبەرووی هەموو داگیركاریەك و نەیارێكی ناوخۆیی و دەرەكی و چەمكی تەسلیمیەتكاری و خیانەت دەبێتەوە. ئیدی هزرێك لەدایكبووە كە بەئەندازەی هەموو چیاكانی كوردستان سەری بڵندە و بەهێز و سەركێشە، بەئەندازەی هەموو پانتایی كوردستان بەرفراوان و بەئەندازەی هەموو جوانیەكانی كوردستان؛ پڕە لەجوانی و شكۆ.

جوانە لەبەر ئەوەی خاوەن هێزێكی داهێنەرانەیە، كوردێكی نوێ و ناسنامەیەكی نوێی ئافراندوە. ئەوكوردەش كوردێكی ئازادە. كوردێكە كە بەئاسانی دەستەمۆ ناكرێت و ناكەوێتە خزمەتی نەیارانەوە. كوردێكە بەشوناسی راستەقینەی خۆیەوە، بەشداری پێكەوە ژیانی ئازادانەی نێو گۆڕەپانی خەبات و تێكەڵاوبوونی گەلان و نەتەوە جیاوازەكان دەبێت. بەڵی ئەمانە پێناسەگەلێكن كە بەئاسانی بەبەر هەركەسێكدا ناكرێت و نادووردرێت. بەژن و باڵای هەر كەس ناتوانێت ئەو پێناسانە وەها بەئاسانی هەڵگرێت و هێزێكی مۆعەزم و مۆحتەشەمی دەوێت.

دیالەكتیكی تری لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ؛ نزیكبوونەوەیە بۆ ژن و پرسەكانی تایبەت بە ژنانەوە. زۆر ئاسان دهتوانین لەوە تێبگەین كە كاتێك رێبەر ئۆجالان لەئەنجامی ئەو پیلانگێڕیە چەپەڵەی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری رفێندرا بەسەدان ژن و پیاو، چالاكی فیدایانەیان ئەنجامدا و ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەردا و گەیشتنە پلەی بەرزی شەهادەت. ئەم گرێدانبوون و دڵسۆزیی و پەیوەستبوونە بەرێبەرێك لەمێژوویی مرۆڤایەتیدا وێنەی نەبووە و نەبینراوە.

رێبەر ئاپۆ؛ خۆلقاندنی ژنی ئازاد، لەئازادی وڵات و نەتەوە بەلایەوە زۆر گرنگترە. ئەم بیركردنەوەیە لەئاستی هەموو زانست و جیهانبینیە كۆمەڵایەتی و فەلسەفی و دینی و … هتد و تێكۆشانە چینایەتی و ئازادیخوازیەكانی دنیا، بیركردنەوەیەكی نوێ و تێزێكی نوێیە. سەرچاوەی هەموو پرسەكانی كۆمەڵگەی بەپرسی ژنەوە گرێداوە و لەو باوەڕەدایە كە تا پرسی ژن و ئازادی ژن مسۆگەر نەبێت، ئەوا پرسە و ئاریشەكانی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتیش چارەسەر نابێت.

ژنی ئازاد وەكو سەرچاوەی بوون، توانا و ورە و جۆش و خرۆش و بونیادی كۆمەڵگەیەكی هاوچەرخ و ئەخلاقی دەبینێت و داهێنەری سیستەمی كۆنفدراڵیزمی دیموكراتیكە و پارادایمی سیستەمهكەشی پشت ئەستوورە بە؛ كۆمەڵگەیەكی دیموكراتیك و ئەخلاقی، ئیكۆلۆژی و ئازادیخوازی ژن. ئەمەش ئەو لەدایكبوونە و بیركردنەوە نوێیەیە كە بەلەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ لەكوردستان و رۆژهەڵاتی ناوین و جیهاندا لەدایكدەبێت، بۆیەش رێبەر ئاپۆ؛ داهێنەری تیزی ژنی ئازادە. هەمئێستا ئەو شۆڕشەی لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر ناوی شۆڕشی”ژن، ژیان، ئازادی”ریشەی خۆی دادەكۆتێت، سەرچاوەكەی لەو پارادایمە ئازادەوە وەردەگرێت كە رێبەر ئاپۆ  داهێنەریەتی.

ئەو داهێنانەش خۆی لەخۆیدا لەهەموو روویەكەوە شۆڕشێكی زیهنی، ئەخلاقی، فەلسەفی و كۆمەڵایەتی نوێیە. تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، هەموو بزوتنەوەی ئازادیخوازە كۆمەڵایەتی و هزری و فەلسەفیەكانیش لەو باوەڕەدان كە شۆڕش بریتیە لە گۆڕانی دەسەڵات و بەرێوەبەرایەتی و حكومەتێك بەیەكێكی دیكە، دەستاودەستكردنی دەسەڵات بەمیكانیزمایەكی زۆرەملێلانە و بەزەبری هێز، بەڵام ئیدی رێبەر ئاپۆ؛ ئەو تیزەیی شۆڕش و شۆڕشگێڕیەتیشی سەرلەنوێ پێناسەكردەوە و رایگەیاند: ئەركی شۆڕش و شۆرشگێڕ لە سەدەی بیست و یەكدا رووخاندن نییە؛ بەڵكو بۆنیادنانی كۆمەڵگەیەكی ئەخلاقی و ئیكۆلۆژی و دیموكراتیكە كە ئازادی ژن بەبنەما بگرێت

هاوبەشی :