لە شاری ئامول لە وڵاتی ئێران بە هۆی سەمای ژنانەوە کۆمەڵگایەکی پەروەردەیی و گەشتیاریی داخرا

123
0
هاوبەشی :

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ و بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز، بەرپرسانی رژێمی ئیسلامیی ئێران، لە دژی خۆشی و شادی خەڵک وەستانەوە. بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، کۆمەڵگەی منداڵانی ئاکسین لە ئامۆل، بەهۆی ئەو چالاکیانەوە داخرا، کە رژێمی ئێران بە نایاسیی ناویان دەبات.

پەیوەندییە گشتییەکانی دادگای مازەندەران لە ئاگادارییەکدا، ڕایگەیاندووە، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی سەماکردنی ژنانی بێ حیجاب لەو ناوەندی کات بەسەربردنەدا، کە لە مانگی ڕەمەزاندا ئەنجامدراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئەو ناوەندە بە فەرمانی داواکاری گشتیی ناوەندی پارێزگای مازندەران و بەدواداچوونی داواکاری گشتیی شاری ئامول، داخرا.

بەپێی زانیارییەکان، لە دادگا دۆسیە لە دژی ئەو ناوەندە کراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ و هاوکات لەگەڵ مانگی ڕەمەزاندا، دەیان شوێنی گشتی و گەشتیاری لە شارەکانی ئێران لەوانە کەرەج، نەیشابوور، هەمەدان، یەزد و ئەهواز، بە تۆمەتی ڕەچاونەکردنی حیجابی ژنان و ڕێساکانی مانگی ڕەمەزان، داخراون.

@aryentvnews

هاوبەشی :