لە كەمپی ئاوارەكانی دیبەگە دوو برا بەهۆی تەقینەوەی گولـلە هاوەنێك گیانیان لەدەستدا
لە نزیك كەمپی ئاوارەكانی دیبەگە لە سنوری پارێزگای هەولێر، دوو برا بەهۆی تەقینەوەی گولـلە هاوەنێك گیانیان لەدەستدا.
رووداوەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك كەمپی ئاوارەكانی دیبەگە روویداوە و دوو شوانكار كە بران دەستكاری گولـلە هاوەنێكی كۆنیان كردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا هەردوو شوانكارەكە گیانیان لەدەستداوە.
، ئەو دوو شوانكارە لە نەتەوەی عەرەبن و تەمەنیان 13ساڵ و 16 ساڵان بووە