بەلەمێکی کۆچبەران لە باشووری دوورگەی کریتی یۆنان لە دۆخێکی نالەباردایە زوربەی كوردن

243
0
هاوبەشی :

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران بە نزیکی ٥٠ کۆچبەرەوە لە مەترسیدایە، کە زۆرینەی خێزانی کوردن.

حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە باشووری دوورگەی کریتی یۆنان لە دۆخێکی نالەباردایە و نزیکەی ٥٠ کەسی هەڵگرتووە، کە بەپێی زانیاریەکان سەرنشینانی ناو بەلەمەکە لە نەتەوەی تێکەڵاون و زۆربەیان خێزانی کوردن و ژمارەیەکی زۆریش منداڵی تێدایە.

هاوبەشی :