پارتی چەپی سەوز لە بەرامبەر هەڕەشەکانی سەر هەدەپە بێ دوودڵی ئەرکی خۆی بۆ یەکێتی شۆڕشگێریی-دیموکراتیک جێبەجێ دەکات
پارتی چەپی سەوز داوادەکات بۆ لەناوبردنی فاشیزم بونیادنانی کۆماری دیموکراتی پشیوانیان لێبکرێت
پارتی چەپی سەوز ئەنجامنامەی دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارتەکەی کە لە ٢٦ی ئادار بەڕێوەچوو بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە، لەگەڵ هەدەپە کاردەکەن و لە ژێر چەتری ئەنجومەندا داکۆکی لەو داواکارییانە کە پێکەوە هەیانە.
- ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی چەپی سەوز لە بەرامبەر هەڕەشەکانی سەر هەدەپە بێ دوودڵی ئەرکی خۆی بۆ یەکێتی شۆڕشگێریی-دیموکراتیک جێبەجێ دەکات، بەر لە ئێستا وتبووی کە لەم قۆناغەدا گەلانی تورکیا بێ بژاردە و دەستەوەستان ناهێڵێتەوە.
ئەوەشی وتووە: دوای بڕیارەکانی لیژنەی بەرپرسیارانی هەدەپە، ئێمە ئاڵای تێکۆشان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا وەک پارتی چەپی سەوز بەرزدەکەینەوە، لەگەڵ پێکهاتەکانی هەدەپەدا لەپێناو داواکارییە کۆمەڵایەتییەکانی یەکسانی، ئازادی، ئاشتی، دیموکراسی و دادپەروەری تێدەکۆشین و لە ژێر چەتری ئەنجومەندا داکۆکی لەو داواکارییانە دەکەین.