شاندێکی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەردانی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسای كرد

232
0
هاوبەشی :

ڕۆژی ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٣ شانێکی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە پۆێکهاتبوون لە بەدران چیا کورد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، عەبدولکەریم عومەر، نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر لە ئەوروپا، ڕۆکسان محەمەد، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان، نوری مەحمود وتەبیژی یەکینەکانی پاراستنی گەل، خالد عیسا، نوێنەری ئیدارەی خۆبەرێوەبەری لە فەرەنسا، سەردانی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسایان کرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، شاندەکە لە باڵەخانەی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەگەڵ پیێر لۆران، جێگری ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا کۆبوونەتەوە.

شاندی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر وێنەیەکی دۆخی گشتی سوریای پێشکەش بە جێگری ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا کرد، دوای ١٢ ساڵ لە قەیرانەکە، بەبێ هیچ بەرەوپیشچونێک بۆ چارەسەری سیاسی.

هەردولا بۆچوونیان سەبارەت بە تەحەددای سیاسی، ئابووری، مرۆیی و ئەمنی بەردەم ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر، جگە لەو هەڕەشە و هێرشانەی دەوڵەتی تورک کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تێک دەدەن و خزمەت بە بەکرێگیراوان دەکەن، ئاڵوگۆڕیان کردووە.

پێگەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر باسی لەوەشکردووە، هەردوولا ئیاماژەیان بەو تاوانانەی لە ناوچە داگیرکراوەکان ڕوودەدەن کرد، لەوانە کوشتن و دەستگیرکردن و گۆڕینی دیمۆگرافی لەلایەن بەکرێگیراوانی تورکیاوە، بەتایبەتی کوشتنی چوار کەس لە بنەماڵەیەک لە سەروبەندی جەژنی نەورۆزدا بەهۆی ئاگرکردنەوە بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی جەژن، جەخت لەوە کرایەوە کە فەرەنسا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بەم فایلانە بخەنە سەر شان.

لای خۆیەوە پیێر لۆران پێزانین و پێزانینی خۆی بۆ قوربانیدانی خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی بەکرێگیراوان دووپاتکردەوە، هاوکات سەرەخۆشی لە قوربانیانی بوومەلەرزەکە و قوربانیانی تاوانە ترسنۆکەکانی شاری جەندرێس کرد.

پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر و پێویستی بەهێزکردن و پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان فەرەنسا و ئیدارەی خۆبەرێوەبەری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی (تیرۆر) و دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە و دیموکراسیانە بۆ قەیرانی سوریا دووپاتکردەوە.

هاوبەشی :