ڕاگەیاندی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لەبارەی شەهید كردنی چوار هاوڵاتی کورد لە جەندریس

265
0
هاوبەشی :

کۆمەڵگەی کوردستان، لەبارەی ئەو چوار هاوڵاتییە کوردەی لە جەندریس لەلایەن هێزە بە کرێگیراوە و چەتەکانی تورکیاەوە شەهید کران، راگەیاندراوێکی بۆ رایگشتی بڵاو کردەوە و ئەو تاوانەی شەرمەزار کرد.

دەقی راگەیاندراوەکە:

شەھید کردنی چوار ھاوڵاتی کورد لەکاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆز لەشارۆچکەی جەندریس سەر بەعەفرینی داگیرکراو لەلایەن چەتەکانی بەناو ئەحرار شرقیە سەر بەئەردۆغان تاوانێکی دیکەی قێزەونی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و گروپە تیرۆرستەکانیەتی، ئەو تاوان و رەشەکوژیانە دژبە کوردان دەر خەری ئەو راستیەیە کە فاشیزمی ئەکەپەو مەھەپە وداعش حاکمی ئەو ناوچانەن، شەرمەزاریەکی گەورەشە بۆھەموو ئەوانەی لەژێر ھەر بیانوویەک پەیوەندی و ھاو پەیمانیان لەگە دروست دەکەن ھەر کەس و گروپێکبن بەشدارندەبن لەو تاوانانە تائەوکاتەی بەرەی گەل ھەڵدەبژێرن ـ گەلی عەفرین و جیندرس و ناوچەداگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان تەنھا بەرزگارکردنی ئەوناوچانەو کۆتایی ھێنان بەو داگیرکاریە ئارام و ئاسودەی تیادا جێگیردەبێت ـ ئێمە داوا لەھێزی داگیرکەر و چەتەکان ناکەین تاوانباران سزابدەن چونکە ئەوان بکەر و تاوانبارن و ھیچ دادگایەکیان شەرعیەتی نیەـ داوای ئێمە بەسزاگەیاندنی ئەوتیرۆریستانەیە لەدادگای گەلدا ـ
جارێکی تر پرسەو سەرەخۆشی و ھاخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی ئەو شەھیدانەی نەورۆزی شارۆچکەی جەندریس رادەگەیەنین

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
٢٠٢٣/٣/٢١

هاوبەشی :