خەڵکێکی زۆر رویان لە گۆڕەپانی ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل کردوە

231
0
هاوبەشی :


لەگەڵ تەواو بونی ئامادەکارییەکانی گۆرەپانی ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل، لە ئێستاوە خەڵکێکی زۆر ڕویان لە بناری قەندیل کردووە و چادریان لە دەوری گۆڕەپانی نەورۆز هەڵداوە.

بریارە سبەینی ئاهەنگی نەورۆز لە بناری قەندیل و لە گوندی ئیندزی بەڕێوە بجێت و سەرجەم ئامادەکارییەکانی پێشوازی کردن لە خەڵک لەلایەن شارەوانی بناری قەندیلەوە تەواو بووە.

خەڵکێکی زۆر لە ئێستاوە ڕویان لە بناری قەندیل کردووە و لە ئێستاوە لە دەوری گۆڕەپانی ئاهەنگەکە چادریان هەڵداوە.

هاوبەشی :