پۆلیسی بەریتانیا ئاشكرای كرد ئەو تەرمەی لە ڕووباری ئەێر دۆزراوەتەوە (شاهۆ محەمەد)ە

238
0
هاوبەشی :

پۆلیسی ڕۆژئاوای ێۆرك شێر ،پشتڕاستی كردەوە ئەو تەرمەی كە لە ڕووباری ئەێر لە ێۆركشێر دۆزراوەتەوە تەرمی شاهۆ محەمەد سەمینپورە كە لە شاری لیدزی بەریتانیا دەژیا.

شاهۆ ، تەمەنی ٣٥ ساڵە لە ١٢ سێپتەمبەری ٢٠٢٢ دیارنەماوە ، پۆلیسی ڕۆژئاوای ێۆركشێر لەوكاتەوە بە شوێنیدا دەگەڕێ.

دواجار شاهۆ بینراوە لە ١٢\ ١٢ \٢٠٢٢ لە پێش كریسمسی ، لە نزیك تاوەری فێربی لە لینكەن گرین كە شوێنێكە زوربە كوردانی لیدز لەو شوێنە كۆدەبنەوە.

تەرمی شاهۆ لە ٢٢ شوباتی ٢٠٢٢ لە ڕووباری ئەێر لە ێۆرك شێر دۆزراوەتەوە، پۆلیس ئاگاداركراوەتەوە كە هیج بار و دۆخێكی گوماناوی نەبووە .

هاوبەشی :