قەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە نۆ شەرڤانیان لە ڕووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی بادیناندا شەهید بوون

253
0
هاوبەشی :

شەوی١٥ ئاداری ٢٠٢٣ هێلیكۆپتەرێك لە سنوری ناحییەی چەمانکێ کەوتەخوارەوە و ئەمرۆش هێزەكانی سوریای دیموكراتی(قەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لەو ڕووداوە  نۆ شەرڤانیان شەهید بوون، لە کاتێکدا ئو شەڕڤانانە ویستویانە بە مەبستی ڕاهێنان سەردانی باشوری کوردستان بکەن.

بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر، لە بارەی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی بادینان نیگەرانی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند: هەواڵی شەهید بوونی فەرماندە (شەرڤان کۆبانێ) و هەشت هەڤاڵی لە دڵەوە خەمباری کردووین.

وەهاب هەڵەبجەیی وێنەیەکی خۆی لەگەڵ  فەرماندەیەکی قەسەدە بڵاوکردوەتەوە و لەبارەیەوە دەڵێت “شەهید شەڕڤان و یەکینەکانی دژەتیرۆر لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە سەرەتای جەنگی ڕووبەڕووبونەوەی چەتەکانی داعش و بە درێژایی ساڵانی جەنگ، ڕۆڵێکی قارەمانانەیان بینی، توانیان ببنە سەرەڕمی جەنگە زەمینییەکان و دەیان نەبەردی تۆمار بکەن”.

ئاماژەی بەوەکردووە لەبەشێکی زۆر لە چالاکییەکانی هاوبەش بون و هێزەکانی دژەتیرۆر لەپاڵ یەکینەکانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوا، بەشداربون لە ڕووخاندنی کۆتا بنکە و بارەگای چەتەکانی داعش لە باغۆز، کە ئەمە هەر ئەو ئامانجە بوو، کە یەکینەکانی دژەتیرۆری لە ڕۆژئاوا لەپێناودا دروستبوو.

هاوبەشی :