داوادەكرێت باڵوێزخانەی توركیا لە بە غداد دابخرێت و مامەڵە ئابووریەكان بوەستێنرێت
شرۆڤەكارێکی سیاسی عێراق (ئەمیر سەعدی) بە ئاژانسی ڕۆژ نیوزی ڕایگەیاند، باشترین وەڵامدانەوەی توركیا لەسەر ئەو هێرش و داگیركاریانەی دەیكاتە سەر خاكی عێراق داخستنی دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ توركیا و ڕاگرتنی مامەڵە ئابوورییەكان كە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كۆمپانیا و وەبەرهێناندا نوێنەرایەتی دەكرێن، باشترین وەڵامە بۆ هێرشەكانی توركیا.
ئەو شرۆڤەكارە سیاسیە لە شاری بەغداد لە درێژەی قسەكانید ووتی بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركەوە بۆ سەر خاكی عێراق، داوادەكەم باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا دابخرێت و هەموو مامەڵە ئابوورییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بوەستێنرێت.