سوپای داگیركەری تورك لە زەوی و ئاسمانەوە هێرش دەكاتە سەر هێزەكانی گەریلا و ٩٤ جار گۆڕەپانەكانی بەرخودان بۆردومان كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨ مارس ٢٠٢٣ هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای دەوڵەتی داگیركەری تورك لەزەوی و ئاسمانەوە هێرش دەكاتە سەر هێزەكانی گەریلا و ٩٤ جار گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی گەریلا ئازادەكانی بۆردومان كرد.
ئەمەش دوای ئەوە دێت گەریلاكانی ئازادی كوردستان، بە هۆی بوومەلەرزەكانی سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ له باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان، چالاكییەكانیان بەرامبەر سوپای داگیركەری تورك ڕاگرتووە، كەچی دەوڵەتی فادستی تورك بەردەوامە لە هێرشە دڕندانەكانیدا
ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە:
زانیاریی ورد لەسەر هێرشەکان:
هەرێمی زاپ
لە ٧ی ئاداردا کاتژمێر ٢٣:٠٠ داگیرکەران لە سیدا هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان، کە لە سەنگەرەکانی بەرخوداندان. هێزەکانمان خۆیان لەو هێرشانە پاراست و داگیرکەرێکیان بە سزا گەیاند.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغەکراو:
لە ٧ی ئاداردا سەنگەرەکانی بەرخودانی هێزەکانمان لە سیدا یەک جار بە چەکی قەدەغە بۆردومان کرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە ٧ی ئاداردا گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێی مەتینا، شاخی شەهید کامورانی خواکورک، گۆڕەپانەکانی شاخی شەهید حەقی و دەوروبەری چەمی لۆلان و سەنگەرەکانمان لە چەمچۆ و سیدا ٩٣ جار بۆردومان کران”.