راپەڕینەكەی ئەمساڵیشم، بێ هەڵمەت بوو. هەڵمەتەكەم، هەڤاڵم، رۆح و گیانم، زۆر چاوم گێڕا، نەتمبینی.

249
0
هاوبەشی :

 

لە فوڕات نیوز وەرگیراوە

راپەڕینەكەی ئەمساڵیشم، بێ هەڵمەت بوو. هەڵمەتەكەم، هەڤاڵم، رۆح و گیانم، زۆر چاوم گێڕا، نەتمبینی. بەشەوقی تۆوەوە كە بۆنی راپەڕینت پێوە بوو، خۆشەویستیم بۆ راپەڕین، دەیبردمەوە بۆ راپەڕین، بۆ ساڵەكانی بەرخۆدان و خۆڕاگری. بۆ نێو شەقام و كۆچە و كۆلانی رانیە و قەڵادزێ و حاجیاوا، بۆ بڕبڕەی پشتی چیا، بۆ ناو گەرمەی بارووت و خوێن، بۆ هەناسە و بۆنی عارەقە و رەنجی بێكەران، بۆ شۆڕشی لای شۆڕشگێڕان. دەیبردمەوە بۆ شەقامەكانی نێودڵی گەل، بۆ هەناسە گەرم و گۆڕەکانی نێو شادەمارەكانی جوانیی گەل. دەیانبردینەوە بۆ ئەو كاتانەی تۆ بووی بەسیمبۆل و بەرهەمی ئەو چاخە و ئەو دیرۆكە، دەچووینەوە بۆ سەرەتای ژیان و نوێ بوونەوە، بەڵام ئەمڕۆ دڵ شكاوە و گەل زەویرە، دەستی جەلاد، هی برا گەورە و ماڵەلاسارە.

هاوبەشی :