چارەنووسی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پارتە سیاسییەکانی باشوور، بە (پە.کە.کە) و کە.جە.کەوە گرێدراوە

269
0
هاوبەشی :

دکتۆر کامیران بەرواری رایدەگەیەنێت، چارەنووسی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پارتە سیاسییەکانی باشوور، بە (پە.کە.کە) و کە.جە.کەوە گرێدراوە، بۆیە دەبێت پێش هەموان ئەوان بەدەنگ ئەو پەیامی کە.جە.کەوە بچن.

دکتۆر کامیران بەرواری، سیاسەتمەدار و مامۆستای زانکۆی دهۆک، لەبارەی دەستپێشخەری کە.جە.کە بۆ ئاشتی، رایگەیاند ئەو دەستپشخەرییە دەبێتە بنەمایەکی بەهێز بۆ ژیان و سیاسەت و ستراتیژییەتێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕاگرتنی شەڕ.

بەرواری وتی:” گرنگییەکی سیاسی و نەتەوەیی و مرۆیی و دیموکراتی هەیە، ئەو دوو پەیامەی دەتوانرێت بکرێت بە بنەمایەکی بەهێز بۆ ژیانێکی نوێ و سیاسەتێکی نوێ و ستراتیژییەتێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و لە کوردستان و تورکیا بە تایبەتی، ئەگەر تورکیا بیەوێت لەشەڕ و کوشتار ڕزگاری ببێت و سنوورێک بۆ خوێن ڕشتن دابنرێت و دیموکراسییەت لە تورکیا بەرقەرارببێت، پێویستە دەوڵەتی تورکیا بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و پەرلەمان و گەلەوە، بەدەم بانگەوازییەکەی بەڕێز جەمیل بایکەوە بچن”.

هاوبەشی :