ئەمڕۆ ٣٢ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕاپەڕینی ئاداری ساڵی ١٩٩١ باشوری كوردستان

135
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ ٥ مارسی ساڵی ٢٠٢٣ ، ساڵیادی ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ باشوری كوردوستانە، ٣٢ ساڵ بەر لە ئێستا، گەلی کورد لە باشوری کوردستان دەرفەتێكی مێژوویی بۆ هاتە پێش بۆ کۆتایی پێهێنانی دەسەڵاتداری دیكتاتۆر و فاشستی دەوڵەتی عێراق كە حیزبی بەعس و سەدام حسێن فەرمانڕەواییی دەكرد لە كوردستان لە هەرێمی کوردستان.

ڕاپەڕینەکە لە ٥ی ئاداری ١٩٩١دا لە شاری ڕانییەوە دەستی پێ کرد و شاری ڕانیە ناونرا دەروازەی ڕاپەڕین، دواتر لە ماوەی ١٦ ڕۆژدا ڕاپەڕینەكە تەواوی باشوری کوردستانی گرتەوە و تەواوی باشوری كوردستان لە ژێرڤدەسەڵاتی ڕەشی سەدام و پارتەكەی (حیزبی بەعس) ئازاد کران و کۆتا شوێنیش شاری کەرکوک بوو لە ڕۆژی نەورۆزدا ئازاد كرا.

هاوبەشی :