ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان لە شاری قەڵادزێ سمینارێكیان بۆ پێشوازی ٨مارس بەڕێوە برد

255
0
هاوبەشی :

دوێنێ هەینی ٣ مارسی ٢٠٢٣ بۆ پێشوازی لە ٨ مارس سمینارێك لەماڵی کەلەپوری و ڕۆشنبیری پشدەر لە شاری قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
سمینارەكە لە لایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ڕێكخرا بوو ، تیایدا باس لە ڕۆڵی مێژووی ژن کرا.
سیمینارەکە دوای چەند ساتێك وەستان بۆ ڕێزگرتن شەھیدان دەستی پێکرد و شادی سەمەد ئەندامی ڕیکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان وتی، ژنان بەدرێژایی مێژوو پێشەنگ بوون لەسەرجەم شۆڕش وتێکۆشانی گەلەکەمان لەبەرامبەر دوژمنان و داگیرکاران و ھەرگیز تەسلیم نەبوون.
لە سیمینارەکەدا جگە لەوەی بە گرنگیەوە باس لە ڕۆڵی ژنان لە مێژوی کورد کرا، هاوکات رۆڵی ژن لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بە گرنگییەوە باسی لێوەکرا.
لە بەشیکی سیمینارەکەدا شادی سەمەد وتی: داواکارام کە ژنان یەکگرتوو بن و زیاتر خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و ئازا و ئازادانە ڕووبەڕووی سەرجەم توندوتیژی ستەمەکان ببنەوە و بەردەوامبن لە کار و چالاکیەکانیان و خەبات و تێکۆشان .

هاوبەشی :