لە شاری میاندوئاو لە ئورمییە، چەکدارانی ڕژێمی ئێران لە تاوانێکیتریان دا دژی ژنان، هێرشیان کردۆتە سەر ژنێکی گەنج و بەگولە کوشتویانە

222
0
هاوبەشی :

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، لەشەوی چوارشەمە دەی ڕەشەممە (١ مارسی ٢٠٢٣)، لە شاری میاندوئاو، لە ئورمیە، چەکدارانی ڕژێمی ئێران لە بەکرێگیراوان و بەسیج، ئۆتۆمبیلی ژنێکی گەنج دەکەنە ئامانج و لەدوای ڕاوەدونانی ئۆتۆمبیلەکە وەردەگەڕێت و ژنێکی گەنج بەناوی فاتمە فەراهت مەند، تەمەن ١٩ساڵان گیان لەدەست دەدات و هاوڕێ کچەکەی بەسەختی بریندار بووە.

سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن فاتمە فەراهت مەند، یەکێک لەو ژنە گەنجانەبوە کە بەشداری سەرهەڵدانەکانی شارەکەی کردەوە دژی سیاسەتە دژە ژنییەکانی ڕژێمی ئێران و حیجابی زۆرەملێ.

هاوبەشی :