لە شاری سلێمانی بۆ پێشوازی كردنی ٨ی مارس سمینارێك بۆ شۆڕشی ئازادی ژن بەڕێوەدەچێت

235
0
هاوبەشی :

ڕۆژی ٥ مارسی ٢٠٢٣ ژنانی باشور و ڕۆژئاوا و و ڕۆژهەڵاتی كوردستان سمینارێك بەڕێوەدەبەن ، سمینارەكە ڕۆژی یەك شەممە ، كاتژمێر ٢ پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی خاك لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

سمینارەكە بۆ پێشوازی كردنی ٨ی مارس و لە بارەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەی ژنان، سیمینارەکە لەلایەن ڕۆزەرین کەمانگەر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،کژار، دڵسۆز زەنگەنە بەرپرسی ڕێکخراوی دابین و ڕۆزا حەسەن نوێنەری کۆنگرەی ستار لەهەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبرێت.

سمینارەكە ئەم تەوەرانە لە خۆدەگرێت:

• کاریگەری شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەسەر تێکۆشانی ژنان.

• ڕەنگدانەوەی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕۆحی سەرهەڵدێری ژن ژیان ئازادی.

• شۆڕشی ژن ژیان ئازادیلە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەستکەوتەکانی.

ژنانی کورد بانگەوازی لە ژنان و هەموولایەک دەکەن بەشداری لە سیمینارەکەدا بکەن و بەگفتگۆکانیان بابەتەکان دەوڵەمەندتربکەن.

هاوبەشی :